بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، سبه‌ی چوارشه‌ممه 23-06-2021 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته عه‌ممان و له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای شانشینی ئوردن، كۆ ده‌بێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، نێچیرڤان بارزانی و شا عه‌بدوڵڵا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئوردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بواره‌كانی هاریكاریی نێوان هه‌ردوولا و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه، تاوتوێ ده‌كه‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment