ئەمڕۆ دوایین بڕیار لەبارەی داخستن و دانەخستنی هەدەپە دەدرێت

بەشی تورکیا- ئەمڕۆ دووشەممە دادگای دەستووری توركیا دوایین بڕیار لەبارەی داخستن و دانەخستنی پارتی دیموكراتیکی گەلان (هەدەپە)ـەوە دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی داواكاری گشتیی توركیا، دۆسیەیێكی 850 لاپەرەیی لە دژی هەدەپەوە رەوانەی دادگای دەستووریی توركیا كرد و داوای كرد ئەو پارتە دابخرێت، ئەمڕۆ دووشەممە 21-6-2021 دادگای دەستووری دوایین بڕیار لەو بارەیەوە دەدات.

بڕیارەكە لە دوو لایەنەوە دەبێت، لایەنی یەكەم لەسەر داوای داواكاری گشتییە، کە داوای کردووە هەژماری بانكیی هەدەپە دەستی بەسەردا بگیرێت و حكوومەتیش هیچ هاوكارییێكی دارایی ئەو حزبەنەكات، واتە لەڕووی داراییەوە سزا دەدرێت.

لایەنی دووەم، قەدەغەكردنی سیاسەتە لە451 ئەندامی هەدەپە، كە زۆربەیان كەسایەتی سیاسیی ناسراون، پەرلەمانتار و ئەندامی سەركردایەتی ئەو پارتەن. بۆیە ئەگەر دادگای دەستووری بڕیاری داخستنی هەدەپە بدات، ئەوكات هەدەپە بە یەکجاری هەڵدەوەشێتەوە، چوونكە سەركردایەتی ئەو پارتە بە تەواوی قەدەغەی سیاسەت كردنیان لەسەر دەبێت.

سەرچاوە: باس نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2460

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha