کوردپرێس:
لە نووسراوێكدا كە وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكوومەتی هەرێم، ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی كردووە داوادەكات، رێگەپێدان بە هیچ هونەرمەندێكی بیانی نەدرێت لە هەرێمی كوردستان كۆنسێرتی گۆرانی سازبكات، بەبێ ڕەزامەندی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان.
ئەم بریارەی وەزارەتی رۆشنبیری لە کاتێکدایە کە لە هەفتەی رابردوو دازدانی کۆنسێرتێکی هونەری بۆ هونەرمەندێکی بیانی نارەزایی شەقام و ناوەندە هونەری و رۆشنبیرییەکانی بەدواداهات و بلێتەکانی کۆنسێرتەکە بە پارەیەکی خەیاڵی دەستاودەستیان پێوەکرا.
Your Comment