ڕۆحانی سەردانی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێرانی کرد

بەشی ئێران- پاش ئەوەی ئەنجامی بەراییی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیێندرا حەسەن ڕۆحانی سەردانی سەید ئیبراهیم ڕەئیسیی کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 29ی جۆزەردانی 1400 حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران سەردانی سەید ئیبراهیم ڕەئیسیی کرد کە لە ئەنجامی بەراییی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.

ڕۆحانی بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران سەردانی سەید ئیبراهیم ڕەئیسیی کرد و لەبارەی بەشداریی فراوانی هاووڵاتییان و کارتێکەریی بەشداریی جەماوەری ئێران لە هەڵبژاردنەکان گفتوگۆی لەگەڵ ناوبراو کرد.

شایانی باسە پڕۆسەی دەنگدانی خولی سێزدەهەمی سەرۆککۆماریی ئێران و خولی شەشەمی ئەنجومەنەکانی شار و گوندەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردان بەرامبەر بە 18ی حوزەیرانی 2021 دەستی پێکردبوو و چەند جار ماوەی دەنگدان درێژ کرایەوە و لە ئەنجامدا کاتژمێر 2ی دەمەوبەیانی شەمە کۆتایی هات و لە ئەنجامی بەراییدا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە جیاوازیی زۆرەوە وەک سەرۆککۆماری نوێی ئێران هەڵبژێردرا.

News Code 2423

Your Comment

You are replying to: .
captcha