شوێنی جووڵانەوەی پەکەکە کوردستانی تورکیایە، نەک هەرێمی کوردستانی عێراق!

بەشی سووریا- «فادی مەرعی» سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا دەڵێت: پەکەکە هەر بەو شێوەیە بیانووی دایە دەستی تورکیاوە کە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا داگیر بکات؛ هەمان بیانووی داوەتە دەستی تورکیاوە بۆ هێرش کردنە سەر کوردستانی عێراق.

«فادی مەرعی» سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا و هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ناکۆکییەکانی نێوان پەکەکە و پارتی و ڕایگەیاند: دەستوەردانی پەکەکە لە کاروباری هەرێمی کوردستانی عێراق خزمەت بە کورد ناکات و پەکەکە بەنیازە دەسکەوتی کوردەکانی هەرێمی کوردستان لەناو بەرێت.

ناوبراو وتیشی: پەکەکە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ کوردستانی تورکیا. شوێنی چالاکیی پەکەکە هەرێمی کوردستان نییە و دەبێت واز لەم ناوچانە بێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2409

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha