ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوو: شه‌ڕی نێوان کوردان ده‌رئه‌نجامێکی مه‌ترسیداری ده‌بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕەخنە لە شێوازی ده‌سه‌ڵاتداریی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا دەگرێت و ده‌شڵێت شه‌ڕی نێوان کوردان ده‌رئه‌نجامێکی مه‌ترسیداری ده‌بێت.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سه‌لاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی حزبه‌که‌ی له‌ شاری سلێمانی کۆبووه‌وه‌ و رایگه‌یاند: "پێویسته‌ ئه‌ندامانی یه‌کگرتوو له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستاندا چرا هه‌ڵگربن و ڕێگه‌ ڕۆشنکه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ بن و پێوه‌ری باشی کاره‌کان بریتیه‌ له‌وه‌ی سوود و که‌ڵکی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان و بۆ ڕۆژی دواییمان هه‌بێت".

سه‌لاحه‌دین محەمەدبه‌هائه‌دین وتیشی: "یه‌کگرتوو له‌ پێویستی گۆڕه‌پانه‌که‌ هاته‌ مه‌یدانی کارکردن له‌ پێناوی خزمه‌تکردندا، پێویسته‌ گرنگی و بایه‌خی زۆر بدرێت به‌ نه‌وه‌کانی داهاتوومان و په‌روه‌رده‌کردنیان به‌شێوه‌یێکی دروست".

هه‌ر له‌و دیداره‌دا، ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوو ڕایگەیاند: شێوازی ده‌سه‌ڵاتداریی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا گه‌لێک پشێو ئاڵۆز بووه‌ و گۆڕانکارییه‌کان خێرا ڕوو ده‌ده‌ن و هه‌رگیز یه‌کگرتوو نه‌ویستووه‌ پاشکۆی ده‌سه‌ڵاتداران بێت، هه‌ر بۆیه‌ به‌کرداری باجی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌شی داوه‌.

سه‌لاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو تێگه‌یشتن له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که ‌و جیهان به‌گشتی، فاکته‌رێکی کاریگه‌ره‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆزییه‌ ناوخۆییه‌کان و شه‌ڕی نێوان کوردانیش ده‌ره‌نجامێکی مه‌ترسیداری ده‌بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2393

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha