کوردپرێس:
ڕاپۆرتەکە کە لەلایەن تەلەفزیۆنی حکوومیی "عێراقییە"وە ئامادەکراوە باسی لەوەکردووە، هێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا لەچوارچێوەی ئەو ململانێ چەکدارییەی لەگەڵ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا هەیە هەیەتی، زیانی شهش ملیار دۆلاری بەئابووری عێراق گەیاندووە، ئەویش بەهۆی ئاوارەبوونی دانیشتووانو بوونی هەڕەشە لەسەر ماڵو موڵکو بڕینەوەو سوتاندنی زەوییە کشتووکاڵییەکان کە بۆتە بەشێک لەگۆڕەپانی جەنگەکە.
باس لەوەش کراوە، لەئەنجامی دوایین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکی بۆسەر هەرێمی کوردستان، زیاتر لە300خێزانی گوندەکانی قەزای ئامێدی بەرەو شاری زاخۆ ئاوارەبوون، لەبەرئەوەی بەهۆی هەڵکشانی ئاستی توندوتیژییەکانو بۆردومانی توندی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە مەترسیی لەسەر ژیانیان دروستبووە.
لەکۆتاییدا ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنە عێراقییەکەدا هاتووە، "سوپای تورکیا نزیکەی 20 کیلۆمەتر کێڵگەو بێستانەکانی گوندەکانی قەزای ئامێدیان وێرانکردوەو خەڵکەکەش بۆ دەستکەوتنی پەناگەیەکی ئارام، بەناچاری ماڵو حاڵی خۆیان جێهێشتوە".
Your Comment