ئه‌مه‌ریکا: په‌که‌که‌ لای ئێمه‌ له لیستی رێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کاندایه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریکا له ‌هه‌رێمی لە کۆبوونەوە لەگەڵ جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، جەختی کردەوە په‌که‌که‌ لای ئێمه‌ له لیستی رێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کاندایه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێمن هه‌ورامی ئاماژه‌ی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارانی ده‌ڤه‌رى زاخۆ، به‌روارى باڵا و ئامێدى، پێشوازییان له‌ رۆب واڵه‌ر، کونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریکا له ‌هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری کرد.

هێمن هه‌ورامی گوتی: "سه‌باره‌ت به‌پرسی ده‌ستوور، ورده‌کاریى زه‌مینه‌سازیی سیاسی له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ڕای فراکسیۆنه‌کانمان بۆ کونسوڵی ئه‌مه‌ریکا خسته‌ڕوو" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بۆ دۆخی ئابوورى و ئاماده‌کارییه‌کانی بودجه وردەکاری پێویست شی کرایەوە.

جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا نووسیویه‌تی: "لەسەر ره‌وشی ناوچه‌ سنوورییه‌کان، ئاماژه‌مان به‌وه‌دا، که‌ هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان دژه‌ شه‌ڕه‌ و چه‌ندین جاریش ئه‌وه‌مان دووپات کردووه‌ته‌وه‌، که‌ ده‌بێت په‌که‌که‌ و تورکیا شه‌ڕ و ململانێکانیان له ‌هه‌رێمی کوردستان دوورب خه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ک ورده‌کاریى بیانوو به‌ده‌سته‌وه‌دانی په‌که‌که‌مان بۆ له‌شکرکێشییه‌کانی هێزه‌کانی تورکیا و ئاڵۆزی و ماڵوێرانی، که‌ به‌هۆی په‌که‌که‌وه‌ بۆ سه‌دان گوندى ناوچه‌که‌ دروست بووه‌، خسته‌ڕوو".

ناوبراو وه‌ک ئاماژه‌شی پێدا، لای خۆیه‌وه‌ کونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو که‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر په‌که‌که‌ ڕوون و ئاشکرایه‌ و لای ئه‌مه‌ریکا له‌ناو لیستی ئه‌و رێکخراوانه‌دایه‌ که‌ کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، گووتیشی: "ئێمه‌ پێشووتریش له‌کاتی ئه‌و هێرشه‌ و شه‌هیدبوونی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئیدانه‌ی ئه‌و کاره‌مان کردووه‌"

له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا هه‌ردوولا جه‌ختییان له‌سه‌ر پته‌و کردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کرده‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2379

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha