بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێمن هه‌ورامی ئاماژه‌ی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارانی ده‌ڤه‌رى زاخۆ، به‌روارى باڵا و ئامێدى، پێشوازییان له رۆب واڵه‌ر، کونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری کرد.
هێمن هه‌ورامی گوتی: "سه‌باره‌ت به‌پرسی ده‌ستوور، ورده‌کاریى زه‌مینه‌سازیی سیاسی له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ڕای فراکسیۆنه‌کانمان بۆ کونسوڵی ئه‌مه‌ریکا خسته‌ڕوو" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بۆ دۆخی ئابوورى و ئاماده‌کارییه‌کانی بودجه وردەکاری پێویست شی کرایەوە.
جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا نووسیویه‌تی: "لەسەر ره‌وشی ناوچه سنوورییه‌کان، ئاماژه‌مان به‌وه‌دا، که هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان دژه شه‌ڕه و چه‌ندین جاریش ئه‌وه‌مان دووپات کردووه‌ته‌وه، که ده‌بێت په‌که‌که و تورکیا شه‌ڕ و ململانێکانیان له هه‌رێمی کوردستان دوورب خه‌نه‌وه، هه‌روه‌ک ورده‌کاریى بیانوو به‌ده‌سته‌وه‌دانی په‌که‌که‌مان بۆ له‌شکرکێشییه‌کانی هێزه‌کانی تورکیا و ئاڵۆزی و ماڵوێرانی، که به‌هۆی په‌که‌که‌وه بۆ سه‌دان گوندى ناوچه‌که دروست بووه، خسته‌ڕوو".
ناوبراو وه‌ک ئاماژه‌شی پێدا، لای خۆیه‌وه کونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو که هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر په‌که‌که ڕوون و ئاشکرایه و لای ئه‌مه‌ریکا له‌ناو لیستی ئه‌و رێکخراوانه‌دایه که کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، گووتیشی: "ئێمه پێشووتریش له‌کاتی ئه‌و هێرشه و شه‌هیدبوونی ئه‌و پێشمه‌رگانه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئیدانه‌ی ئه‌و کاره‌مان کردووه"
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا هه‌ردوولا جه‌ختییان له‌سه‌ر پته‌و کردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کرده‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment