کوردپرێس: سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌میندارى گشتىی یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستان له‌په‌یامێکدا که له په‌ڕه‌ى فه‌رمىی خۆى له توویته‌ر بڵاوی کردوه‌ته‌وه نووسیویه‌تى: "شهر نیشانه‌ى شکستى لایه‌نه‌کانه، بۆیه ئازا ئه‌وه نیه هه‌ڕه‌شه‌ى شه‌ڕ بکا، به‌ڵکوو ئازا ئه‌وه‌یه هونه‌رى چاره‌سه‌رى ئاشتییانه به‌کاربهێنێ و خه‌مى نه‌ڕشتنى دڵۆپێک خوێنى بێ".
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌شنووسێت: "به‌داخه‌وه ماوه‌یێکه تارمایى شه‌ڕى کوردان باڵى کێشاوه به‌سه‌ر نیشتماندا، ئه‌رکى هه‌موانه عه‌قڵ بکه‌ینه حه‌که‌م. به‌ڵێ بۆ ئاشتى ونه‌فره‌ت له‌شه‌ڕ!".
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه گرژىی راگه‌یاندن و لێدوانى دژ به‌یه‌ک له‌نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) دهستیپێکردوووه و لایه‌نه سیاسییه‌کانیش داوا له‌په‌که‌که و پارتى ده‌که‌ن له‌دژى یه‌ک شهر نه‌که‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment