بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا، برەودان بە پوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە بەگشتی، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی، مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و شەڕی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و بنبڕکردنی هۆکارەکانی و کارکردن بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی و تەناهی لە ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاووتوێ کران.
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ پشتیوانی بەلجیکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگیی بەلجیکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.
هەروەها پابەندبوونی هەرێمی کوردستانیشی بە پەرەپێدانی کولتووری پێکەوە ڤیانی ئاشتییانە دووپات کردەوە.
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، سوپاسی هەماهەنگیی وکارئاسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ نێردەکانی بەلجیکا بۆ عێراق و سووریا.
هاوکات هاوسۆزی و پشتیوانیی و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی گرفت و ئاستەنگە ئەمنییەکان و تیرۆر بەگشتی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment