پەیامی مه‌لا به‌ختیار بۆ پارتى و په‌كه‌كه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌لابه‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندىی یه‌كێتى په‌یامێك ئاراسته‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان و پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت چه‌ند جارێك شه‌ڕ له‌نێوان پارتى و په‌كه‌كه‌ و یه‌كێتى و په‌كه‌كه‌ تاقی كرایه‌وه‌ و بێهوده‌ بوو.

کوردپرێس:

مه‌لابه‌ختیار لەپەیامەکەیدا بۆ په‌كه‌كه‌ ده‌ڵێت" بێگومان (p.k.k) دوای (٣٧) ساڵ نەیتوانیوە سەنگی سیاسی-گەریلایی بباتەوە سەنگەری راستەقینەی خۆی.. کە باکووری کوردستانە. ئەمەش مایەی زیانە بۆ خەباتی رزگاری مەدەنی هەرێم و لەم دۆخە ئاڵۆزەدا (٦) پێشمەرگە دەبنە قوربانی. کە ئەگەر (p.k.k) کاری وای کردووە، (کە تا یٔێستا رەتیدەکاتەوە) تاوانێکی گەورەی ئەنجام داوە.

ئەو بەرپرسەى یەکێتی بۆ بارزانیش ده‌ڵێت" گریمان سەلمێنرا (p.k.k) تاوانەکەی کردووە، دەی لەم کاتەدا، حیکمەتی جەنابی مەسعوود بارزانی و پارتی و حکوومەتی کوردستان، لەو دەڤەرەدا لەوەدایە، نەهێڵن ئەم داچۆڕانەی خوێن، بکرێتە جۆگەلەی خوێنی کورد بە کورد بەکوشتدان. با ئەمجارەش، خوێنی رۆڵەکانی باشوور، وەکو قوربانی کوردایەتی سەیر بکرێ و بکرێنە قەزاوەگێری راوەستانی قوربانی تر. بە هەموو شێوەیەک، هیچ لایەک نەکەوێتە ناو داوی دەوروبەر، بۆ زیاتر خوێن رشتن. چوونکە ئەنجامەکەی بێهودەیە.

مه‌لابه‌ختیار ئاماژەى بەوەش کردووە، دوای ئەم رووداوە لە پێشەوەدا پێویستە p.k.k بیر لە چارەسەری عەسکەری-سیاسی بکات و گەریلا لە هێڵی رووبەڕوبونەوەی پێشمەرگە و ئیدارەی بناری قەندیل-گارا، دور بخاتەوەو خەڵکەکەشی لە بۆردومانی فڕۆکەی ناتۆ سەرفراز بکات. ئینجا پارتی، پشوی درێژتر بکات و سیاسەتی سەنگینی خۆی بەرامبەر ئەو دۆخە، کە ساڵانی رابردوو، پەیڕەوی کردووە، لەدەست نەدات.

په‌یامه‌كه‌ى مه‌لا به‌ختیار له‌ دۆخێكى ئاڵۆزى نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستاندایه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌یانیه‌كدا هاوڵاتیان به‌ئاگادێن هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ر له‌هه‌موو شت بزانن دۆخى ئاڵۆزى نێوان ئه‌و دولایه‌نه‌سیاسیه‌ به‌كۆ گه‌شتوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر گرژیه‌كدا كاریگه‌رى بۆسه‌ر هه‌موان ده‌بێت.

News Code 2312

Your Comment

You are replying to: .
captcha