کوردپرێس:
تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شەوی رابردوو لە گوندی شەقیقی سەر بە قەزای خانەقین چەند جموجوڵێک هەستی پێکراوە هەر بۆیە بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لەوێدا رووبەڕووبوونەوە رووی داوە.
لەوبارەیەوە، شەماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری یاریدەدەرێتی ناحیەی کۆکس لە نزیک رووداوەکەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستاشدا روبەڕوبوونەوەکان بەردەوامە و دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژراوە، بەڵام تا ئێستا ژمارەی بریندارەکان ئاشکرانەکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ١١ی ئهم مانگی رابردوودا، لە هێرشێکی داعشدا لە سنوری کفری داعش هێرشیکرد و لەو شەڕەدا پێشمەرگەیەک دوای ئەوەی برینداربوو گیانی لەدەستدا.
Your Comment