کوردپرێس:
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ئاشكرایدهكات، "بەدڵنیاییەوە ئەوە کارێکی زۆر زۆر ناڕەواو ناپەسەندو دوورە لەهەموو عورفو عاداتی دیپلۆماسیو دراوسێتیو بەهەموو شێوەیەک قبوڵکراو نییەو ئێمە ناڕەزایەتی خۆمان بەچەندین ڕێگای تایبەتو فەرمی ئاگاداری لایەنەکانی تورکی کردۆتەوە".
دزهیی لهدیدارێكى لهگهڵ بهشى كوردى دهنگى ئهمریكا دهڵێت:"ئەوەی کە لێی ئاگادارکراینەوە ئهوهبوو هەندێک ڕێگای سەربازی بۆ ئەو ناوچانە ڕادەکێشن بۆئهوهى ڕێگەی ئۆپهراسیۆنەکانیان ئاسان بێت، ئەو قۆنتەراتچییانەی کە ئیشەکان دەکەنو دارەکان دەبڕنەوە، ئیستغلالیشیان کردووە داری تریش ببڕن بۆئەوەی سوودی لێوەربگرن، داربڕینەکە وەک وتم ڕاگیراوەو بڕیاریشە لیژنەیەکی هاوبەش لەپارێزگای دهۆکو شرناخ بەدواداچوونێک بۆ ئەوکارە بکەن."
Your Comment