ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بکرێتە مەرجەعێک بۆ یەکلاکرنەوەی هەموو کێشەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لێکرد ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بکرێتە مەرجەعێک بۆ چارسەر کردنی هەموو کێشەکانی نێوانیان.

بەپێی هەواڵی کوردرێس، لەدیدارێکدا کە ژمارەیێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی بوون جەخت لە پابەندبوون بەبنەما دەستوورییەکان کرایەوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان و دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم بە پابەندبوون بە یاسای بودجە و دابین کردنی مووچەی هەرێم.

بافڵ تاڵەبانی بەهێزکردنی پەیوەندی و هاریکاری دامەزراوەکانی حکوومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی دووپات کردەوە لەپێناو سەرخستنی هەنگاوەکانی خزمەت کردن و چاکسازی ریشەیی لە جومگەکانی بەڕێوەبردن.

تاڵەبانی داواشی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد شایستە داراییەکانی هەرێم، قووتی خەڵک و فەرمانبەرانی هەرێم نەبەسترێتەوە بە کێشە سیاسییەکان و رێککەوتنی هەرێم و عێراق بکرێتە مەرجەع بۆ یەکلاکردنەوەی هەموو کێشەکان.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدابافڵ تاڵەبانی جەختی لە کۆدەنگیی هێز و لایەنەکان کردەوە لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق کە ماندووی قەیرانە یەک لەدوای یەکەکانن و ئەرکی هەموومانە لەوپێناوەدا هەوڵبدەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2281

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha