بەپێی هەواڵی کوردرێس، لەدیدارێکدا کە ژمارەیێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی بوون جەخت لە پابەندبوون بەبنەما دەستوورییەکان کرایەوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان و دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم بە پابەندبوون بە یاسای بودجە و دابین کردنی مووچەی هەرێم.
بافڵ تاڵەبانی بەهێزکردنی پەیوەندی و هاریکاری دامەزراوەکانی حکوومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی دووپات کردەوە لەپێناو سەرخستنی هەنگاوەکانی خزمەت کردن و چاکسازی ریشەیی لە جومگەکانی بەڕێوەبردن.
تاڵەبانی داواشی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد شایستە داراییەکانی هەرێم، قووتی خەڵک و فەرمانبەرانی هەرێم نەبەسترێتەوە بە کێشە سیاسییەکان و رێککەوتنی هەرێم و عێراق بکرێتە مەرجەع بۆ یەکلاکردنەوەی هەموو کێشەکان.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدابافڵ تاڵەبانی جەختی لە کۆدەنگیی هێز و لایەنەکان کردەوە لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق کە ماندووی قەیرانە یەک لەدوای یەکەکانن و ئەرکی هەموومانە لەوپێناوەدا هەوڵبدەین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment