تورکیا هاوبەشی سەرەکییە لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوەی سووریادا

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند تورکیا بە هاوبەشێکی سەرەکی لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوەدا دەزانێت و هاوکات جەختیش دەکاتەوە کە هێشتا زۆر زووە قسە لەسەر رێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ ئیسرائیل بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لە میانی سەردانێکیدا بۆ پاکستان ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا هاوبەشێکی سەرەکییە لە هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەی سووریادا و پەیوەندییەکانی نێوانیان لەسەر بنەمای سنوورێکی هاوبەشی زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر بنیات نراوە.

سەبارەت بە هەنگاوە دیپلۆماسییەکانی تریش، شەیبانی ڕایگەیاند کە دیمەشق بە جددی تاوتوێی چوونە پاڵ رێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی مەککە دەکات، کە پێشتر لە نێوان تورکیا، سعوودیە و پاکستاندا واژۆ کراوە.

لە پرسی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا، ناوبراو ئەوەی خستەڕوو کە قسەکردن لەسەر ڕێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ ئیسرائیل هێشتا زۆر زووە، و دووپاتی کردەوە کە کاری لەپێشینەی حکوومەتەکەی بریتییە لە وەستاندن و ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریا؛ چونکە سووریا دەوڵەتێکی خاوەن سەروەرییە و نابێت هیچ لایەنێک هاوپەیمانێتی یان هاوبەشییەک بەسەردا بسەپێنێت.

News ID 227739

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha