کوردپرێس:
قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا، كه لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویكردۆتهوه، ئاماژهی بهوهكردووه، رووداوەکەی چیای مەتینا رووداوێکی دڵتەزێن بوو، کە بووە مایەی نیگەرانی و پەرۆشی هەموو کوردێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر. گەلەکەمان لە رابردوودا تاڵی و ناخۆشی زۆری بینیوە بەهۆی ئاڵۆزی و شەڕی نێوان لایەنە کوردییەکانەوە، بۆیە حەق نییە ئەم گەلە خێرنەدیوە لەوە زیاتر تووشی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی بکرێت”.
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم جهختیشدهكاتهوه، "دۆخەکە وا دەخوازێت هەموو لایەکمان لە قسە و کردار و هەڵوێستماندا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەین و لەم دۆخەدا لە هەمووكات زیاتر پێویستمان بە یەكڕیزی و بیركردنەوەی ورد و دان بەخۆداگرتن هەیە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان و گەلی كورد بەگشتی لەو مەترسیانەی هەن پارێزراوبێت".
دهشڵێت: "بەرهەمی ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانی رابردوومان تەنیا شکست و بێهیوایی بووە بۆ گەلەکەمان، تا ئێستاشی لەگەڵدابێت ئێمە باجی شەڕی خۆکوژی و ئاڵۆزییەکانی رابردوومان دەدەین. ئەگەر لەم قۆناغەشدا بەردەوام بین لەسەر هەڵە کوشندەکانی رابردوو بێ گومان دەرەنجامەکەی شکست و بێهیواییەکی گەورەتر دەبێت بۆ هەموو کورد".
قوباد تاڵەبانی وێڕای سەرەخۆشی لە کەس و کاری ئەو پێشمەرگانەی لە مەتینا شەهیدبوون، هیوای چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواستووە و نوسیویشیەتی: "هەموو لایەکمان لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورەداین و دەبێت هەموو هەوڵێکمان بە ئاراستەی چارەسەرکردن بێت نەک ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە" با ژیرانە و خەمخۆرانە و کوردانە و بەرپرسیارانە کێشەکان چارەسەر بکەین”.
Your Comment