پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی درێغی نەکەن لە پشتگیری گشتگیر بۆ گەلی سووریا

ئاژانسی سانا-ی فه‌رمی سووریا بڵاویکردەوە، ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا پێشوازی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس و شاندی هاوڕێی کرد لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس له‌ په‌یامێکدا له‌ پلاتفۆڕمی ئێکس ڕایگەیاند، "به‌یانی ئه‌مڕۆ گەیشتمە دیمەشق لە سەردانێکی هاوسۆزیدا، پەیامەکەم ڕوونە: نەتەوە یەکگرتووەکان لە تەنیشت سووریا وەستاوە لەم ساتە یەکلاکەرەوەیەدا، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم کە هەموو هەوڵێک بدات بۆ پشتگیریکردنی گەلی سووریا".

سەردانی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس بۆ سووریا یەکەم سەردانی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکانە بۆ وڵاتەکە لە کاتی پۆستەکەیدا لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە کە نزیکەی ۱۴ ساڵی خایاند و بوەهۆی کوژرانی سەدان هەزار کەس و ئاوارەبونی ملیۆنان کەس.

News ID 227621

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha