بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە کۆبوونەوەکە لەسەر داواکاریی ڕاستەوخۆی ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سووریا ڕێکخرا، تێیدا هەریەکە لەسەرۆک کۆمار و سیپان حەمۆ یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵات (ڕۆژئاڤا) پێکەوە کۆبوونەوە بۆ تاووتوێکردنی ئایندەی ناوچەکە.
بهگوێرهى زانیارییهكان، تەوەرە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنەکە گەیشتنه بەلێکتێگەیشتنی تەواو لەسەر ئەو خاڵە جێناکۆکانەی کە ساڵانێک بوو چارەسەرنەکرابوون، دەرکەوتنی ئاسۆیەکی گەش و ئەرێنی تایبەت بەدانیشتووانی ڕۆژئاواى كوردستان و گەرەنتی ڕێزگرتن لەپێگەی ناوچەکە، داڕشتنی نەخشەیەک کە کۆتایی بەململانێکان بهێنێت و هاوکاریی هاوبەش لەنێوان لایەنەکاندا بچەسپێنێت.
چهند سەرچاوەیهكى ئاگادار له كۆبوونهوهكه پشتڕاستیانکردوەتەوە، ئەم هەنگاوە تەنها دانیشتنێکی ئاسایی نەبووە، بەڵکوو وەرچەرخانێکی مێژوییە و نەخشەی قۆناغێکی نوێ لە ئاشتی و پێکەوەژیان دەکێشێت، داواش لە هاوڵاتیان کراوە کە چاوەڕوانی ئەو بڕیارە گرنگ و کتوپڕانە بن کە لە ڕۆژانی داهاتوودا لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ڕادەگەیەنرێن.
Your Comment