کورتەی هەواڵەکانی۲ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۲ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

پزیشکێکی کورد توانی خەڵاتی باشترین پزیشکی ڕووسیا بەدەستبهێنێت

لە رێورەسمێکی گەورەدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حکوومەتی رووسیا، دکتۆر رۆنی بەها مایی، پزیشکی کورد، خەڵاتی باشترین پزیشکی رووسیای بۆ ساڵی ۲۰۲۶ پێبەخشرا، ئەمەش وەک رێزلێنانێک بۆ داهێنانە پزیشکییەکەی لە بواری چارەسەری مێشک و دەماردا.

بەرهەمهێنانیانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەگاتە زیاتر لە ۲۰۰ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا

شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە نووسراوێکی فەرمی دڵنیایی ئەمنیی پێویستی داوەتە کۆمپانیاکانی نەوت بۆ ئەوەی بێ دوودڵی دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە. هاوکات ئاشکراشی کرد کە لە قۆناخی یەکەمدا، کۆمپانیاکان توانای بەرهەمهێنانیان دەگاتە زیاتر لە ۲۰۰ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

١٢ کەسی دیکە لە تۆڕی گەندەڵیی شارەوانی سەقز دەستگیرکران

بەپێی ئەو هەواڵەی کە فەرمانداریی شارستانی سەقز لە پۆرتالی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە؛ لە پێناو جێبەجێکردنی ستراتیژیی خەباتی بڕیاردەرانە و بێوچان دژ بە گەندەڵی ئابووری و کارگێڕی و بە ئامانجی پاککردنەوەی ژینگەی زیان بەخش لە بەڕێوەبردنی شاردا لە قۆناغی سێیەمی شەڕی دژ بە تۆڕی گەندەڵی لە شارەوانی سەقز، ١٢ کەسی دیکە لەلایەن دامەزراوە چاودێرییەکانەوە دەستگیرکران.

ئەردۆغان: ڕێگە نادەین سەرەوەری و بەرژەوەندییەکانی تورکیا بخرێنە مەترسییەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە گوتارێکدا جەختی لەوە کردەوە کە ئانکارا بەدوای پەرەپێدانی گرژییەکان لە ناوچەکەدا نییە، و ڕایگەیاند؛ وڵاتەکەی هاوکات لەگەڵ ڕێزگرتن لە سەروەری و مافە ڕەواکانی وڵاتانی دیکە، بە بڕیاردەرییەوە وەڵامی هەر جۆرە هەڕەشەیەک بەرامبەر بە ئاسایش، سەروەری و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی خۆی دەداتەوە.

News ID 227412

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha