بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێهزاد غەزنەفەریپوور لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا گوتی: لە ساڵی ڕابردوودا هەروەها ١٦ کەس بەهۆی خنکان لە ئاودا لە پارێزگاکەدا گیانیان لەدەستداوە کە ١٤ کەسیان پیاو و ٢ کەسیان ژن بوون.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە ئاماری سەردانە پێوەندیدارەکان بە شەڕ و پێکدادانی جەستەییەوە، زیادی کرد: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ١١ هەزار و ١٧١ حاڵەتی پشکنینی تایبەت بە شەڕ لە پزیشکی دادوەریی پارێزگاکەدا ئەنجام دراوە، کە لەم ژمارەیە ٧ هەزار و ٢٨ کەسیان پیاو و ٣ هەزار و ٣٤٣ کەسیان ژن بوون.
بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی دادوەریی کوردستان ڕایگەیاند: لە هەمان ماوەدا ٣٧ کەسیش بەهۆی سووتانەوە گیانیان لەدەستداوە کە ٢١ کەسیان پیاو و ١٦ کەسیان ژن بوون.
غەزنەفەریپوور هەروەها هەواڵی تۆمارکردنی هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەهۆی کارەباگرتنەوە لە ساڵی ڕابردوودا دا و درێژەی پێدا: سەرجەم گیانلەدەستداوانی ئەم ڕووداوانە پیاو بوون.

ناوبراو جەختی لەسەر پێویستیی ڕەچاوکردنی بنەماکانی سەلامەتی لە بەکارهێنانی ئامێرەکانی گەرمکەرەوە، کەلوپەلی کارەبایی و هەروەها سەرنجدان بە هۆشدارییەکانی سەلامەتی لە سەرچاوە ئاوییەکاندا کردەوە و داوای بەرزکردنەوەی هۆشیاریی گشتی کرد بۆ کەمکردنەوەی ئەو ڕووداوانەی کە دەبنە هۆی گیانلەدەستدان لە پارێزگاکەدا.
Your Comment