بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تولای هاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەیەکی تورکی ئاماژەی بەوە کرد، پرۆسەی ئاشتی خەریکە دەگاتە ئاستی پەککەوتن و حکوومەت بە مەبەست درێژەی پێ دەدات و دوای دەخات. گوتیشی، "پێشتر دەسەڵاتدارانی تورکیا چاوەڕێی پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان بوون، بەڵام ئێستا چاویان بڕیوەتە ئەنجامەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی ئێران."
هاوسەرۆکی دەم پارتی هیوا دەخوازێت پرۆسەکە بەرەو پێش بچێت و دووچاری شکستی تەواوەتی نەبێت، بەڵام جەخت دەکاتەوە کە دیارە تورکیا ستراتیژی خۆی بەستووەتەوە بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئێران.
لە کۆتایی قسەکانیدا، هاتیمۆغولاری هۆشداریدا و ئاماژەی بەوەدا "ئاگری شەڕ گەیشتووەتە بەردەرگامان، لە کاتێکی ئاوادا راگرتن یان دواخستنی چارەسەری پرسی کورد، هەڵەیەکی مێژوویی و گەورەیە."
ئەم گوتانەی هاوسەرۆکی دەم پارتی لەکاتێکدایە، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی پێنجشەممە، ۲۳ـی نیسانی ۲۰۲۶، سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی پڕۆسەی ئاشتی، رایگەیاند: "پڕۆسەکە بە شێوەیەکی زۆر ئەرێنی و بە هەمان خێرایی بەردەوامە و هیچ شتێک پەکینەکەوتووە.
Your Comment