هێرشەکانی دوژمن زیانی بە ۳۸۰۰ باڵەخانە لە سنە گەیاندووە

قایمقامی سنە رایگەیاند، بەهۆی جەنگەوە زیان بە سێ هەزار و ۸۰۰ باڵەخانەی بازرگانی و نیشتەجێبوونی شارەکە گەیشتووە، ۴۵ یەکەش بە تەواوی ڕووخاون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غەریب سەجادی، قایمقامی شاری سنە رایگەیاند: "تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە سەردانی ئەو شوێنانەیان کردووە کە لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆردوومان کراون و دوای خەمڵاندنی زیانەکان، پرۆسەی نۆژەنکردنەوە دەستپێدەکات.

بە گوتەی غەریب سەجادی، بڕی ئەو هاوکاریانەی بۆ نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکان دانراوە بەپێی زیانەکان لە ۱۵ تاوەکو ۷۰۰ ملیۆن تمەن دەبێت.

News ID 227033

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha