بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌یی گشتیی ئاسایشی رۆژاڤای کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، "به پشتبه‌ستن به پابه‌ندبونمان به پاراستنی ئاشتی ناوخۆیی و پاراستنی سیمبول و ده‌ستکه‌وته‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان، بۆ ڕایگشتیی ڕایده‌گه‌یه‌نین که هێزه‌کانمان که‌سێکیان به ناوی حسێن ئه‌لحسۆ که هێرشیکردبوه سه‌ر سیمبوله‌کانی کورد و خه‌ڵکی قامیشلۆیه ده‌ستگیرکردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، "دوای ئه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و که‌سه دیاری‌کرا و چاودێری جموجۆڵه‌کانی کرا، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی سه‌ر به هێزه‌کانی ئاسایشی گشتی حکوومه‌تی کاتیی سووریا کرا، به پشت به‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌کان، ئۆپه‌راسیۆنێک که کاتژمێر ۳:۰۰ی به‌ره‌به‌یان ئه‌نجامدرا و هێزه‌کانمان هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر شوێنی حسێن ئه‌لحسۆ و ده‌ستگیریان کرد".
فه‌رمانده‌یی گشتیی ئاسایشی رۆژاڤا ده‌شڵێت: "لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان که له‌به‌رده‌ستماندان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که هۆکاری سه‌ره‌کی پشت ئه‌مکاره خراپانه بۆ تێکدانی سه‌قامگیری، بڵاوکردنه‌وه‌ی فیتنه و پشێوهییه له نێوان پێکهاته‌کانی هه‌رێمه‌که که پێکه‌وه ده‌ژین".
ناوبراو روونیشیکردۆته‌وه، "که‌سی ده‌ستگیرکراو به وردی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت بۆئه‌وه‌ی دۆسیه‌که به ته‌واوی ئاشکرا بکرێت و حسێن ئه‌لحسۆ بخرێته به‌رده‌م دادگا بۆ ئه‌وه‌ی به پێی یاسا سزای خۆی وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی ورده‌کارییه‌کانی دیکه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که بڵاوده‌کاته‌وه".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، "ئێمه فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش)، جارێکی دیکه به‌ڵێنمان به گه‌له‌که‌مان نوێ ده‌که‌ینه‌وه، که لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ین که ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر ئاسایش و سه‌لامه‌تی گه‌له‌که‌مان".
Your Comment