بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد سادق عەزیمی فەر، جێگری وەزیری نەوتی ئێران بە تۆڕی هەواڵی خوێندکارانی ئێرانی راگەیاند: تاران پێشبینی دەکات لە ماوەی یەک بۆ دوو مانگی داهاتوودا، زۆربەی دامەزراوەکانی پاڵاوتن و دابەشکردن کە لە جەنگدا زیانیان بەرکەوتووە، بۆ ۷۰٪ تاوەکوو ۸۰٪ی توانای پێش هێرشەکان بگێڕێتەوە.
جێگری وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەش کرد، "کارەکانی چاککردنەوە لە ئێستاوە دەستیان پێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت بەشێک لە پاڵاوگەی لاڤان لە ماوەی ۱۰ رۆژی داهاتوودا دەست بە کارەکانی بکاتەوە و، یەکەکانی دیکەش بە پلەبەندی دەگەڕێنەوە سەر توانای خۆیان".
Your Comment