بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيى له ئەحمەد شەرع، سەرۆکكۆمارى عه‌ره‌بيى سووریاوه پێگه‌يشت.
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەكانى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه و جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ راوەستاندنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.
دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقیش، وەکوو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە، "لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆک شەرع سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان".
دۆخی کورد و پێکهاتەکان لە سووریا، پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه بوو.
Your Comment