بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت ئیسرائیل ستراتێژیەتی ناسەقامگیر کردنی ناوچەکەی گرتۆتەبەر و پەرە بە شەڕەناوخۆییەکانیش دەدات.
ناوبراو دەشڵێت لەلایەکی دیکەوە ئێمە لەگەڵ وڵاتانی دۆستمان سیاسەتێکمان گرتۆتە پێش کە هەمبەر سیاسەتی ئیسرائیل، لایەنگری ئاشتییە.
فیدان ئاماژەشی دا بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران و وتی: دەببێت بەزووترین کات ئەو شەڕە ڕابگیردرێت و چەختیشی لەوەکردەوە کە چەندین مانگە هەوڵمان داوە بۆ بەرقەرار کردنی دانوستان ئێستاش هەر دەڵێین دیپلۆماسی ڕێگاچارەی کێشەکانە و ئێمە هەر لەسەر ئەم ڕێبازە بەردەوام دەبین.
Your Comment