بەپێی هەواڵی کوردستان، ئەحمەدیان نوێنەری ڕێبەری لە ئەنجومەنی بەرگریی ئێران دەڵێت بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا و ئیسرائیلمان لە ناوچەکە بەتەواوی کردۆتە ئامانج بەم پێیەش "هاوکێشەیەکی نوێ" لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە خولقێندراوە.
ناوبراو لە درێژدا دەڵێت هەربەم پێیەش بە دۆستان و برایان لە هەرێمی کورستان ڕایدەگەیەنین تا ئێستا بنکەکانی ئەمریکا و بارەگای گرووپە چەکدارەکانی دژبەری ئێران لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانج بەڵام ئەگەر ڕێگە بە نفووزی گرووپە بەرهەڵستکارەکانی ئێران لە ناو خاکی هەرێم بۆ ئێران بدرێت هەموو ژێرخانەکان و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینە ئامانج.
لە کۆتاییدا هوشداری دەدات و دەشڵێت هەموو ئەو هاوکارییانەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەگیردرێت کە لەسەردەمی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش دەستیان پێکردووە.
Your Comment