بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له نوێترین په‌یامیدا كه ئه‌مڕۆ له ئه‌نقه‌ره خوێندرایه‌وه ڕایگه‌یاند: بانگه‌وازه‌كه‌مان له ۲۷‌ی (شوبات/۲)ی ۲۰۲۵دا، گوزارشته له‌وه‌ی له‌و شوێنه‌ی سیاسه‌تی دیمۆكراتیک جێگیر ده‌بێت، چه‌ک واتای خۆی له‌ده‌ستده‌دات، هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنێكی ئاشكرایه بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕێگه‌ی سیاسی و ته‌واوكردنی بنه‌ماكان، ئێمه به ئیراده و پراكتیكی یه‌كلایه‌نه، به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی قۆناغی ڕاپه‌ڕینی نه‌رێنیمان تێپه‌ڕاند، پڕۆسه‌ی ڕابردوو لێهاتوویی و هێزی ئێمه‌ی بۆ دانوستان دووپاتكرده‌وه و ده‌توانین ڕێگه بۆ وه‌رچه‌رخان له سیاسه‌تی توندوتیژی و پارچهپارچهكردنهوه به‌ره‌و سیاسه‌تی دیمۆكراتیک و یه‌كگرتن (ئینتیگراسیۆن) بكه‌ینه‌وه".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان:
بانگه‌وازه‌كه‌مان له ۲۷‌ی (شوبات/۲)ی ۲۰۲۵دا، گوزارشته له‌وه‌ی له‌و شوێنه‌ی سیاسه‌تی دیمۆكراتیک جێگیر ده‌بێت، چه‌ک واتای خۆی له‌ده‌ست ده‌دات؛ هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنێكی ئاشكرایه بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕێگه‌ی سیاسی و ته‌واوكردنی بنه‌ماكان. ئێمه به ئیراده و پراكتیكی یه‌ک لایه‌نه، به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی قۆناغی ڕاپه‌ڕینی نه‌رێنیمان تێپه‌ڕاند. پڕۆسه‌ی ڕابردو لێهاتویی و هێزی ئێمه‌ی بۆ دانوستان دووپات كرده‌وه و ده‌توانین ڕێگه بۆ وه‌رچه‌رخان له سیاسه‌تی توندوتیژی و پارچهپارچهكردنهوه به‌ره‌و سیاسه‌تی دیمۆكراتیک و یه‌كگرتن (ئینتیگراسیۆن) بكه‌ینه‌وه. بانگه‌واز، كۆنفرانس و كۆنگرهكانمان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بوون. بڕیاره‌كانی ڕێكخراو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و كۆتاییهێنان به ستراتیژیی تێكۆشانی چه‌كداری، ته‌نها ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی و پراكتیكیی توندوتیژی نه‌بوو، به‌ڵكوو له هه‌مان كاتدا نیشانده‌ری وه‌رچه‌رخانێكی ده‌رونی بو به‌ره‌و ڕێگه‌یه‌كی سیاسی. ئه‌مه هاوكات ڕاگه‌یاندنی پێكهاتنێكی ده‌رونی بو له‌گه‌ڵ كۆماردا.
من ئیراده‌ی به‌ڕێز ئه‌ردۆغان، بانگه‌وازه‌كه‌ی به‌ڕێز باخچه‌لی، هاوكاریی به‌ڕێز ئۆزه‌ل و هه‌وڵه‌كانی هه‌موو كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه‌كانی تر كه ساڵی ڕابردوو به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌شدارییان له پڕۆسه‌كه‌دا كرد، به زۆر گرنگ ده‌بینم. به تایبه‌تیش جارێكی تر یادی هه‌ڤاڵمان "سرری سوره‌ییا" به ڕێز و حه‌سره‌تێكی گه‌وره‌وه ده‌كه‌مه‌وه.
تورک بێ كورد و كوردیش بێ تورک نابن. ئه‌م دیاله‌كتیكی په‌یوه‌ندییه خاوه‌ن كاره‌كته‌رێكی مێژویی ڕه‌سه‌نه. نووسینه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له پڕۆسه‌ی دامه‌زراندنی كۆماردا، یه‌كێتیی تورک و كوردیان نیشان ده‌دا. بانگه‌وازه‌كه‌مان له ۲۷‌ی شوباتدا هه‌وڵێكه بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆحی یه‌كێتییه و داواكارییه‌كه بۆ كۆمارێكی دیمۆكراتیک. مه‌به‌ستمان بو میكانیزمی خوێن و ململانێ بشكێنین. له‌بری بینینی مێژوی بوون، جیدییه‌ت و مه‌ترسییه شاراوه‌كانی كێشه‌كه، ئه‌گه‌ر به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی كاتی و ته‌سک بجووڵێینه‌وه، ئه‌وا هه‌مومان لاواز ده‌بین. هه‌وڵدان بۆ به‌رده‌وامبونی ئینكار و ڕاپه‌ڕین، هه‌وڵدانه بۆ به‌رده‌وامبونی گه‌وره‌ترین ناڕێكی. ئێمه ئه‌و كۆسپانه‌ی به‌رده‌م یه‌كێتی لاده‌به‌ین كه له دو سه‌د ساڵی ڕابردودا ده‌ویسترا ئه‌م یه‌كێتییه بشێوێنرێت؛ ئێمه مه‌رجه‌كانی یاسای یه‌كێتی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. ده‌مانه‌وێت گفتوگۆ بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن بگه‌ینه لای یه‌ک و ژیانی پێكه‌وه‌یی بنیاد بنێین.
ئێستا ده‌بێت له قۆناغی نه‌رێنییه‌وه به‌ره‌و قۆناغی ئه‌رێنیی بنیادنان هه‌نگاو بنێین. ڕێگه بۆ سه‌رده‌م و ستراتیژێكی نوێی سیاسه‌ت ده‌كرێته‌وه. ئامانجمان ئه‌وه‌یه سه‌رده‌می سیاسه‌تی توندوتیژی كۆتایی پێ بهێنین و پڕۆسه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵگه‌ی دیمۆكراتیک و سه‌روه‌ریی یاسا بكه‌ینه‌وه. داوا له هه‌مو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ین له‌م بواره‌دا ده‌رفه‌ت بخوڵقێنن و به‌رپرسیارێتی بگرنه ئه‌ستۆ.
كۆمه‌ڵگه‌ی دیمۆكراتیک، پێكهاتنی دیمۆكراتیک و یه‌كگرتن، بنه‌ماكانی هۆشیاریی قۆناغی ئه‌رێنین. قۆناغی ئه‌رێنی شێوازه‌كانی تێكۆشانی زۆره‌ملێ و توندوتیژی وه‌لا ده‌نێت. ئامانجی بنیادنانی ئه‌رێنی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هیچ دامه‌زراوه یان پێكهاته‌یه‌ك نییه، به‌ڵكوو ئامانج ئه‌وه‌یه هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگه بتوانێت به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت و به‌شداری له بنیادنانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بكات. ئامانج ئه‌وه‌یه بنیادنانهكه به یه‌كه‌وه و له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بێت.
گرووپه چه‌وساوه‌كان، گرووپه نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و كولتورییه‌كان ده‌توانن له ڕێگه‌ی تێكۆشانی دیمۆكراتیكی به‌رده‌وام و ڕێكخراوه‌وه، خاوه‌ندارێتی له ده‌ستكه‌وته‌كانیان بكه‌ن. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا زۆر گرنگه كه ده‌وڵه‌ت وه‌ڵامی وه‌رچه‌رخانی دیمۆكراتیك بداته‌وه.
یه‌كگرتنی دیمۆكراتیک به لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌قه‌د سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆمار گرنگه. ئه‌وه بانگه‌وازێكه كه به‌قه‌د ئه‌و سه‌رده‌مه واتا و پاشه‌ڕۆژ و ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌خۆ ده‌گرێت. له بنهڕهتهكهیدا مۆدێلی كۆمه‌ڵگه‌ی دیمۆكراتیک هه‌یه. ئه‌وه جێگره‌وه‌یه‌كه بۆ شێوازه پارچهكهرهكان یان شێوازه ئاسیمیلاسیۆنیستهكان (تواندنه‌وه). بۆ گواستنه‌وه به‌ره‌و یه‌كگرتنی دیمۆكراتیك، پێویستیمان به یاساكانی ئاشتی هه‌یه. چاره‌سه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیمۆكراتیک، بنیادنانی ته‌لارسازی و یاسایه‌ک له چوارچێوه‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و كولتوریدا پێشبینی ده‌كات.
زۆرێک له‌و كێشه و قه‌یرانانه‌ی ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه، به‌هۆی نه‌بوونی یاسایه‌كی دیمۆكراتیكه‌وه دروست بوون. ئێمه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی دیمۆكراتیكدا به‌رگری له چاره‌سه‌رێكی یاسایی ده‌كه‌ین. پێویستیمان به تێڕوانینێكه كه فه‌زا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی دیمۆكراتیك و بۆ دیمۆكراسی بكاته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش گه‌ره‌نتیی یاسایی به‌هێز بنیاد بنێت.
هاوڵاتیبوون ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ستبون به ده‌وڵه‌ته‌وه بێت، نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای ئینتیما بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک. ئێمه به‌رگری له هاوڵاتیبوونێكی ئازاد ده‌كه‌ین كه سه‌كردایه‌تیی ئازادیی ئایین، نه‌ته‌وه و بیروڕا بكات. وه‌ک چۆن ئایین و زمان ناسه‌پێنرێن، نابێت نهتهوهبونیش بسه‌پێنرێت. په‌یوه‌ندیی هاوڵاتیبونی یاسایی، له ناو سنوره دیمۆكراتیكه‌كان و له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كپارچه‌یی ده‌وڵه‌ت، مافی ده‌ربڕین و ڕێكخستنی ئازادانه‌ی ناسنامه‌ی ئایینی، ئایدیۆلۆژی و نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ، هیچ سیستمێكی بیركردنه‌وه به‌بێ بنیادنان له‌سه‌ر دیمۆكراسی ناتوانێت بژی. وه‌ستان و چه‌قبه‌ستوویی، ئاڵۆزی و قه‌یرانه‌كان كاتین؛ له كۆتاییدا دیمۆكراسی ده‌بێته هه‌میشه‌یی. بانگه‌وازه‌كه‌مان ئامانجی ئه‌وه‌یه نه‌ك ته‌نها له توركیا، به‌ڵكو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا، چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی ژیانی پێكه‌وه‌یی و ئه‌و قه‌یرانانه بدۆزێته‌وه كه لێیه‌وه ده‌بن. ئێمه به‌رگری له مافی بون و ده‌ربڕینی ئازادانه‌ی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه ڕوبه‌ڕوی نادادپه‌روه‌ری بوونه‌ته‌وه.
ژن هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی پێشه‌نگه كه هیچ كۆمه‌ڵگه یان ده‌وڵه‌تێک به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وان ناتوانێت به‌رده‌وام بێت. ئه‌مڕۆ، توندوتیژیی ناوخێزانی، كوشتنی ژنان و چه‌وسانه‌وه‌ی باوكسالاری، هه‌مویان نیشانه هاوچه‌رخه‌كانی ئه‌و هێرشه مێژوییه‌ن كه به كۆیله‌كردنی ژنان ده‌ستی پێ كردوه. له‌به‌ر ئه‌وه، ژنان ئازادیخوازترین پێكهاته و هێزی به‌هێزكردنی یه‌كگرتنی دیمۆكراتیكن.
زمانی ئه‌م سه‌رده‌مه نابێت باڵاده‌ست و ئۆتۆریته‌ر بێت. ده‌بێت ده‌رفه‌ت بده‌ین به هه‌ر كه‌سێكی تر كه بتوانێت به شێوه‌یه‌كی ڕاست گوزارشت له خۆی بكات، به وردی گوێ بگرێت و ڕاستییه‌كانی خۆی ده‌رببڕێت. بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌مو ئه‌م خاڵانه، پێویستیمان به عه‌قڵێكی هاوبه‌شی پێشكه‌وتو هه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزی دولایه‌نه بێت.
Your Comment