زەروورەتی پێداچوونەوە بەڕێدۆزی سیاسیی کورددا؛ ڕێدۆزی ئەمڕۆ: ڕێێکەوتن لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەند

شرۆڤەکارێکی پرسی کورد چاوێک بە ئەزموونە مێژوویەکاندا دەخشێنێتەوە و باس لە ڕێککەوتنی ۱۹۵۷ تا ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان و پێشهاتەکانی کوردستانی سووریا دەکات و دەڵێت کورد زۆر جار بۆتە قوربانیی  پشتبەستن بە هێزی بیانی و ئێستا کاتی «بوێریی سیاسی بۆ گفتوگۆ» گەیشتووە.

کوردپرێس: لەسەر دۆخی ناوچەکە و پێگەی کورد لەو دۆخەی کە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئارادایە، خۆتا ئاگادارن کورد لە هەموو گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئامادە بووە هەر لە داڕمانی ئیمپراتووریەتی عوسمانییەوە تا شەڕی داعش و هەموو ئەو گۆڕانکارییانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو شوێنەی کە کوردی تیاهەستاوەتەوە، کورد بەشێوەیەک لە شێوەکان حوزووری بووە بەڵام ئەم حزوورە مەقتەعی بووە و زیاتر بۆ شەڕ کردن بەکار هێنراوە. مەبەست لەم قسانە ئەوەیە کە بڕۆمە سەر پرسی ڕۆژئاوا و ئەو شتەی کە ئێستا لەوێ ڕوویداوە، کورد لەوێ لەگەڵ دەسەڵاتی بیانی موعامیلەی کردووە دواتر وازی لێهێنراوە، لەگەڵ دەسەڵاتی هەرێمی موعامیلەی کردووە دواتر وەکوو تەوەری ئەمنی موعامیلەی لەگەڵدا کراوە، کورد ئەبێت کێ بکات بە هاوپەیمان و هاوکاری ستراتیژیی خۆی؟

مەمیر مام والی:

ئەو دۆخەی کە لە ڕۆژئاوای کوردستان درووست بوو هەر لە شەڕی داعشەوە کوردەکانی ڕۆژئاوا لەلایەن ئەمریکاوە هاوکاری کران و بەشێکی زۆر زۆر چەک و تەقمەنیی پێدار وەکوو بەشێک لە هاوپەیمانیی دژ بە داعش و کۆمەڵێک بەڵێنیشیان پێدرا، لەوان ئەوەی کە کانتۆنێکی سەربەخۆیان بۆ درووست دەکرێت هاوشێوەی ئەوەی کە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە بەڵام وەکوو بینیمان چەند ساڵێک دوای جەنگی داعش بە ئاشکرا لەڕێگەی نوێنەری خۆیەوە کە جێبەجێکاری سیاسەتی ئیدارەی ئێستای دۆناڵد ترەمپ و ئەمریکایە ڕاگەیێندرا کە ئێمە کوردەکانمان تا کاتێک ویست کە شەڕی داعشمان دەکرد، ئێستا کە شەڕی داعش تەواو بووە ئەرکی ئێوەش تەواو بوو.

با بە خێرایی چەند خاڵێکی مێژوویی باس بکەم، ئەمە یەکەمجار نییە کورد لەلایەن هێزێکی گەورە وەکوو ئەمریکاوە دەفرۆشرێت ئەگەر بیرمان بێت لە ڕێککەوتننامەی ئازاری ۱۹۷۵ بەڵێنێکی زۆر بە مەلا مستەفا درابوو کە دەوڵەتی کوردی دروست دەکرێت و پشتی کورد دەگرن بەڵام بینیمان لەو ڕێککەوتنەی کە لەنێوان ئێران و عێراق و ئیسرائیل کرا، ئەمریکا پشتی کوردەکانی بەردا و ئاشبەتاڵ بە کورد کرا، دواتر لە ۸۰کان تا ۹۱ چەندین کار کورد ئاڕاستە کرا دژ بە حکوومەتی عێراق بەڵام بینیمان کە ئەنفال و کیمیاباران و کۆڕەو و ئەمانە هەموویان کرا بەڵام ئەمریکییەکان هیچ هەڵویستێکی فەرمییان نەبوو لەسەر کورد.

بینە سەر ڕیفراندۆم، لە کاتێکدا کە ئەمریکا خۆی نەک هەر وەکوو زلهزێکی جیهان خۆی بە هێزی گەورەی جیهان دەزانێت بینیمان بۆ ئیسرائیل چی کرد؛ ئەگەر ئەمریکا نەبوایەت لای هەموومان ڕوونە کە توانای مانەوەی نەبوو لەنێوان ئەو هەموو دەوڵەتە عەرەبییە و ئەو هەموو دوژمنە کە هەیەتی، بەڵام لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان هەڵویستێکی زۆر لاوازی هەبوو و واتا هەر هیج نەبوو بەرامبەر بەو هاوکارییانەی کە هەرێمی کوردستان پێشکەشی ئەمریکای کرد لە شەڕی داعش. ئەوەبوو کە بینیمان لە ڕیفراندۆمیشدا جارێکی تر پشتی کوردیان بەرداوە و بینیمان لە سەدا ۵۱ی خاکی کوردستان لەدەست درا و بینیمان کە ئەمریکایش تەنیا تەماشاکەر بوو لەم نێوانەدا.

دواتر ئەگەر بێینە سەر دۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان بەداخەوە جارێکی تر ئەمریکا کوردی فرۆشتەوە، ڕەنگە بەبۆچوونی خۆیان تا کاتێک بەرژەوەندییان هەبێت دۆستن بەڵام ئەمە جۆرێکە لە بێ ئەخلاقی لە مامەڵە کردنی سیاسی لەگەڵ کورددا، کە تۆ هێزێکی سیاسی بەکار بهێنیت تا کاتێک ئیشت پێیەتی کە ئیشت پێنەما تەسلیمی دوژمنەکانی بکەی.

کوردپرێس: ئەوە سیاسەتی ئەمریکایە کە لەسەر سیاسەتی بەرژەوەندیی خوازی دامەزراوە ئەگەر کەسێک جگە لەوە تماشای بابەتەکە بکات ئەوە خوێندنەوەیەکی سیاسی باشی نەبووە. پێت وایە ئەمە بۆچوونە ڕاستە؟

ئەمیر مام والی:

ئاخز ناکرێت لە سیاسەتدا هەموو پێوەرە ئەخلاقییەکان بخەیتەلاوە و تەنیا پێوەری مادی بەکار بهێنیت ئەوە بەڕاسی بێ ئەخلاقییە و هەر ئەوندە ئەتوانین بڵێین ئەمە چەنێک نائەخلاقیی ئەمریکایە دوو هێندە نەزانیی سیاسیی قەیاداتی کوردە، ئەبێت بچینە سەر برینە ئەسڵییەکە چ لە ڕۆژئاوا بێت لە هەرێمی کوردستا بێت یا هەر وڵاتێکی دیکە کە کوردی تیایە و بەشێکە لە ململانێ سیاسییەکە.

کوردپرێس: یەعنی پێت وایە ئەو کێشانەی کە کورد هەیەتی و ئەو ناکامییانەی کە لە پڕۆسەی سیاسیدا بەرەوڕووی ئەبێتەوە چەنە ئەکەوێتە ئەستۆی هاوپەیمانەکانی و چەنە ئەکەوێتە ئەستۆی خودی کورد و قیادەی کورد؟

ئەمیر مام والی:

کوردەواری پەندێکی هەیە کە دەڵێت «ئینسان دووجار لە کونێکەوە مار نایگەزێت»، بەڵام کورد لەچندین قۆناغدا لە یەک کونەوە مار گەستی.

کوردپرێس: باشە کورد چی بکا؟ خۆشت ئاماژەت پێدا کورد لەگەڵ دەسەڵاتی بیانی و زلهێز موعاملەی کردووە وەکوو شەڕکەر بەکاری هێناوە و لەگەڵ دەسەڵاتە اوچەییەکان و هەرێمییەکانیش موعاملەی کردووە لەچوارچێوەی تەوەری ئەمنیدا موعاملەیان لەگەڵ کردووە، کورد ئەبێت چی بکە؟

ئەمیر مام والی:

زۆر قسە کراوە لەسەر ئەوەی کە کورد چی بکات، هەموومان ڕەنگە بە بۆچوونی خۆمان شیکاریمان بۆ ئەم بابەتە هەبێت بەڵام ئەگەر بمانەوێت بە کورتی باسی بکەین، پێش هەرچتێک یەکێتی و یەکبوون و هاوڕایی گەلی کوردە، بەڵام ئەوەی کە کورد چی بکات گرینگترین کار لەم قۆناغەدا ئەوەیە کە بۆ نموونە کوردی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا تەعامولی هەبێت نەک ئەوەی کە ببین بەشێک لە ململانێی سیاسیی وڵاتێکی دراوسێ خۆمان یان وڵاتێکی دیکە لەدژی بەغدا، یەعنی کورد لەگەڵ ئەو حکوومەتەدا بێت کە لەوڵاتی خۆیدا هەیە.

بۆ نموونە کوردی تورکیا ئێستا عەبدۆڵڵا ئۆجەلان کە بڕیارێکی ژیرانە و تەئریخیی دەرکردووە و هاتووە لەگەڵ دەسەڵاتی مەوجوودی تورکیا واتا ئەوەی کە ئێستا هەیە داوای دانیشتن و ڕێککەوتن ئەکات و دەیەوێت بەشداری سیاسی بکات و نایانەوێت چیتر ببێت بە ململانێ و بەکار هێنانی لەلایەن وڵاتانی دەرەوەی تورکیا و ببێتە قوربانی و هیچی بە هیچ نەبێت. ئێستا لە تورکیا ئەو هەنگاوە ژیرانە نراوە کە جێی دەسخۆشییە و ئەیانەوێت لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسی ڕێککەوتن بکەن.

بۆ ڕۆژئاوایش بەهەمان شێوە کە ئێستە خەریکن ئەو شێوازەی کوردەکانی تورکیا پەیڕەو ئەکەن و دەیانەوێت لەگەڵ دیمەشق ڕێککەون، بۆ ڕۆژئاوای کوردستانیش لەم قۆناغەدا ڕێککەوتنە لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسیی دیمەشقدا، ڕەەنگە هەندێک جیاوازی هەبێت و ڕەنگە هەندێک شت لەم قۆناغەدا بەخواستی ئێمەی کورد نەبێت بەڵام باشترە لەوەی کە ببین بە دارەدەستی وڵاتێکی دەرەوە کە دواتر وڵاتەکەی دەرەوە لەگەڵ دەسەڵاتی پایتەختی ئەو وڵاتە ڕێککەوتنی کرد ئێمە بفرۆشێت و جارێکی تر بماندا بە گژ دەسەڵاتی ناوەندیی وڵاتەکەدا.

کوردی ڕۆژهەڵاتیش بەمشێوەیە و واباشە لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسیی ئێستا ڕێککەوتن بکات واتا لەگەڵ ئەو دەسەڵاتەی کە لە تارندا هەیە، یەعنی لە ڕێگای ئەو عیلاقاتەی کە کوردی هەرێم و پارتە سیاسییەکان هەیانە لەگەڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بێن لەم ڕێگەیەوە ڕێککەوتنێک بکەن و چەندین جاریش لە سەردەمی مەرحووم مام جەلال و کاک نەوشیروان هەوڵدراوە و لەم ئەخیرانەوەیش لە ڕێگای ئەو مەعلووماتانەوە کە هەمبوو بەڕێز شێخ لاهوور هەوڵیدا کە لێکنزیکبوونەوەیەک لەنێوان هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران و دەسەڵاتی سیاسی ئێراندا ئەنجامبدات بەڵام بەداخەوە ئەم هەوڵانە تا ئێستا سەریان نەگرتووە و (ئەویش هۆکاری ئەوەیە کە هێزە سیاسییەکان سەربەخۆیی سیاسییان نییە).

کوردپرێس: من واتێگەیشتم کە کوردی ئێران ئەبێت لەگەڵ دەسەڵاتی تاران و لەگەڵ دەوڵەتێک کە لە ئێران هەیە سازش بکات و مافەکانی لە چوارچێوەی دەستووردا داوا بکات، ئاگاداری کە مافی کورد لەو چوار وڵاتەی کە تێیدا دابەشبوون تا ڕادەیەک جیاوازیی هەیە و ئەو ڕێژەی مافانەی کە دەستیان کەوتووە جیاوازە. کوردی ئێران لەڕێگای یاسایی و حقووقییەوە وادەردەکەوێت بە نیسبەت دیکەی ئەو دوو بەشەکە (باسی هەرێمی کوردستان ناکەین کە فیدراڵییە) تا ڕێژەیەک مافێکی باشتری بەدەست هێناوە، بەڵام خۆتیش ئاگاداری کە کۆمەڵێک لایەنی موعارزی کوردیمان هەیە باسی (حزبە چەکدارەکانی کورد ئەکەم) ئەمان کێشەی وجوودی و مەبدەئییان هەیە لەگەڵ ئەم موزووعەدا ئایا ئەوا قابیلی گفتوگۆن؟ یەعنی ئەکرێت گفتوگۆ لەسەر ئەوە بکرێت کە مافەکایان لە ڕووی سیاسییەوە داوا بکەن؟

ئەمیر مام والی:

پێش هەر چتێک ئەگەر ئێمە دوور لە عاتیفە و دوور لە ژاوەژاو و سۆز و هەڵچوون بڕیار بدەین و بیر بکەینەوە ئەگەین بە نەتەیجەیەکی باش. پێویستە ئەوە بزانین کە ئایا کورد بەشێکە لە ئەمنی قەومیی چ وڵاتێک لەم چوار وڵاتەی دەوروبەرمان؟ بۆ خۆم وای دەبینم کە تورکیا هەتا ئێستاش کورد بە بەشێک لە مەترسی لەسەر ئەمن و ئاسایشی خۆی دەبینێت، بەڵام وڵاتێکی وەکوو ئێران کورد بە بەشێک لە ئەمنی قەومیی خۆی دەبینێت یەعنی لەو لێدوانانەی کە ئەیدەن و لەو قسانەی کە ئەیکەن کورد بە مەترسی لەسەر وڵاتەکەی خۆیان نابین، پێچەوانەی دەسەڵاتی سووریای پێشوو و سووریای ئێستاش یان بە پێچەوانەی عێراق. دەمەوێت بینە سەر پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران، من دەمەوێت واقعبین بین ئەوندەی خوێن لە ۱۹۸۴ەوە هەتا ۲۰۲۶ لەنێوان پەکەکە و دەسەڵاتی تورکیا هەیە (چ لە چەپ چ دەسەڵاتی ئێستای ئەردۆغان کە نزیکی بیست ساڵە لەسەر حوکمە)، ئەوندەی خوێن لە نێوان ئۆپۆزیسیۆنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەسەڵاتی سیاسیی ئێراندا هەیە؟ ئەگەر سەیری داتاکان بکەین نەخێر، نییە. ڕەنگە ئەگەر ئەم دە هەزار بێت ئەو سی و پێنج تا چل هەزار خوێن ڕژاوە، بەڵام ئەمە جورئەتی سیاسیی ئەوێت کە بڕیار بدەیت و ڕێککەوتن بکەی یەعنی ئێمە ناڵێین کە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێککەوتن لەگەڵ تاران بکات و خۆی تەسلیم بکات. بە بەرامبەردا ئێمە تورک واتا ئازەرییەکانی نێو ئێرانمان هەیە کە چۆن دەوڵەتی ئێران حوڕییەت و دەسەڵاتی پێداون و بەشداری دەکە لە دەسەڵاتی سیاسی و چەندین پۆستی فەرمی لە ئێراندا دراوەتە تورکەکان . ئەم مافانەیش بدرێت بە کورد و کوردێک ببێت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریی واقیعی لە سیاسەتدا بکات واتا بۆ نموونە بتوانێت وەزارەتێک وەربگرێت و بە حوڕییەت ببێت بە پارێزگاری ناوچەیەک، بۆ نموونە بتوانێت خۆی بپاڵێوێت بۆ سەرۆکی وڵات، ئاساییە دەنگی پێبدەن یان نا.

مەبەستم ئەوەیە بۆ کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم قۆناغەدا باشتیرن کار و باشترین هەنگاو ئەوەیە کە بە نێوەندگیریی چ هەرێمی کوردستان وەکوو پارتی و یەکێتی یان بە وڵاتێکی دراوسێ ڕێککەوتن بکەن لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسیی ئێستای ئێراندا ئەوەیە باشترین هەنگاوە لەم کاتەدا.

کوردپرێس: پرسیارەکە بەڕوونی ئەمەیە، ئێران یارمەتی پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی زۆر داوە یەعنی بەدرێژایی مێژوو، یەعنی بۆخۆشیان موعتەریفن قیادەی کورد بەزۆربەی پارتە سیاسییەکانیانەوە گوێمان لێیان بووە کە باسی یارمەتییەکانی ئێرانیان کردووە بە درێژایی مێژوو، بەڵام پرسیارەکە ئەمەیە کە لایەنێک کە چەکی هەڵگرتووە و دژی دەسەڵاتی ناوەندی شەڕ ئەکات ئایا قابیل بەوە هەیە کە بگۆڕدرێت بۆ پڕۆسەیەکی سیاسی؟

ئەمیر مام والی:

 بەڵی قابیلە وەکوو ئەوەی نموونەی تورکیامان باس کرد کە شۆڕشی پەکەکەیش بەرامبەر بە تورکیا چەکداری بووە بەڵام ئێستا دەیانەوێت بیکەن بە شۆڕشێکی سیاسی و بەشداری سیاسییان هەبێت ئەمەش قورس نییە و تەنها بڕیاردانی جەریئانەی دەیەوێت کە نەترسن لە تەخوین. یەعنی کورد ۱۹۷۹وە لە ئێران بەشێک بووە لە قوربانی بەشێک نەبووە لەوەی کە لە ژیانێکی خۆشدا بێت، پێویستە چیدی لەمەو بەدوا هەنگاوی جیددی بنرێت، وەکوو وتمان ئەو خوێنەی لەبەینایە زۆر باشترە لەو خوێنەی کە زیاتر بڕژێت، بەراوردمان کرد بە دەسەڵاتی تورکیا و بەشار ئەسەد کە هەر بڕوای بە مافی کورد نەبووە و کوردی وەکوو کیان و زمان هەر قبووڵ نەکردووە. مەبەست ئەوەیە کە قورس نییە کە ڕێککەوتن بکرێت و لە بەرامبەردا کۆمەڵێک ماف وەربگریت.

کوردپرێس: زۆربەی چاودێڕانیش هەر لەسەر ئەو بڕوایە کە ئێوە باسی لێدەکەن و مودێلی حزب و پێشمەرگە مودێلی سەردەمی شەڕی سارد بووە و کۆتایی کارکردەکەی هێنراوە، ئیتر ئەوەی کە قیادەیەک بڕیارێک ئەدات ئەمێنێتەوە سەر بڕیاری خۆیان.

ئەمیر مام والی:

بەڵێ من یەک شتم ماوە، وەکوو وتیشم لە فەوزایش ناترسم ناکرێت ئینسان بە قسەی ئەمو و ئەو ئەوە بکات. باقسەکە والێکنەدرێتەوە کە ئێمە سەد لەسەرد پێمان خۆشە یا پێمان باشە کوردی ڕۆژهەڵات لەگەڵ دەسەڵاتی ئێستای ئێراندا بێت و بچێت بە هەموو مەرجەکانی ڕازی بێت؛ نا ئەوەمان نەوتووە و نابێت وا لێکبدرێتەوە کە ئێمە دەسەڵاتی سیاسیی ئێرانمان بەسەر کورددا فەرز کردووە، نا. من بە یەک نموونەی بەسیت باسی ئەکەم ئێران لە ۱۹۷۹وە بەتایبەت باسی بکەین ۷۹ بۆ ۸۳ یارمەتی جووڵانەوە سیاسی و چەکداریەکانی کوردی دا و دواییش کە لە ۸۸ ڕێککەوتن کرا دەیتوانی وەکوو ئەمریکا کوردی هەرێم بفرۆشێت بەڵام پرسی پێکردن.

ئێران لە کۆڕەو و لە ئەنفال و لە کیمیابارن یارمەتیی کوردی هەێمی کوردستانی داوە و بە واقیعی دەبینرێت. لە ڕیفراندۆم ئەگەر سوورەکانی نەکردایەتەوە دۆخی هەرێمی کوردستان زۆر خراپ ئەبوو لە جەنگی داعش کە قسەی مەسئوولینی کوردە و ئەیشزانین ئەگەر ئێران نەبووایە ڕەنگە هەولێر هاوشێوەی مووسڵ سقووتی بکردایەت. مەبەستمان ئەوەیە کە زۆر جار جوغرافیا تەحلیل دەگۆڕێت، بۆ نموونە بینیمان لە حەلەب لە سەردەمی بەشار ئەسەد کە حەلەب سوننەی لێبوو دژی دەسەڵاتی ئێستای ئێران بوون و لە هەمان کاتدا جەنگی غەززە ڕوویدا و حەماس هاوپەیمانی ئێران بوو عەرەبی حەلەب یەکەم لایەن بوون هاوکارییان بۆ حەماس نارد لە غەززە، یەعنی پەیوەندیی حەماس و ئێران کە ئێران دوژمنی حەلەبییەکان بوو نەبوو بەهۆی ئەوەی کە ئەمان ڕێگر بن لەوەی کە هاوکاری حەماس بکەن.

مەبەستی من ئەوەیە کوردێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نابێت پێی وابێت کە ئێمە هاوشێوەی ئەو بیر بکەینەوە، ئەبێت قبووڵی بکەین و ئاساییە کە ئێمە دیدێکی ترمان هەبێت و تۆش دیدێکی دیکەت هەبێت و لە کۆتاییدا ئێمە دوژمنی یەک نین و یەک مێژوومان هەیە و نزیکترە کە ئێمە لەگەڵ وڵاتەکانی خۆمان ڕێکبکەوین، هەم لە ڕووی مێژووی و زمان و هەم لە ڕووی ئائینەوە نزیکترین تا وەکوو لەوەی کەسێکی تر بەکارمان بێنێت.

News ID 226860

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha