مەسعوود عەبدولخالق، شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکان، بە وردبوونەوە لە بەرنامە ١٣ پەڕەییەکەی «عەلی زەیدی» بۆ حکوومەتی داهاتووی عێراق، ئاماژە بە دووپاتنەبوونەوەی ناوی هەرێمی کوردستان و نەمانی وشەی «فیدراڵیزم» لە ئەدەبیاتی فەرمیی بەغداد دەکات. ناوبراو پێی وایە پەککەوتنی دامەزراوە ناوخۆییەکانی هەرێم، بووەتە هۆی ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەغداد چیتر هەرێمی کوردستان وەک هێزێکی دیپلۆماسی جیدی لەبەرچاو نەگرن.
شرۆڤەکارێکی پرسی کورد چاوێک بە ئەزموونە مێژوویەکاندا دەخشێنێتەوە و باس لە ڕێککەوتنی ۱۹۵۷ تا ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان و پێشهاتەکانی کوردستانی سووریا دەکات و دەڵێت کورد زۆر جار بۆتە قوربانیی پشتبەستن بە هێزی بیانی و ئێستا کاتی «بوێریی سیاسی بۆ گفتوگۆ» گەیشتووە.