پێویستە هەسەدە مەرجەکانی ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق جێبەجێ بکات

وەزیری بەرگریی تورکیا داوا لە هەسەدە دەکات بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا، بەپەلە مەرجەکانی رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق جێبەجێ بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سوپای تورکیا سەردانی فەرماندەیی لیوای ۱۲ی کۆماندۆی لە شاری عوسمانییە کرد و لەبارەی پرۆسەی چارەسەری و دوایین پێشهاتەکانی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان قسەی کرد.

یاشار گولەر داوای لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) کرد کە پابەندی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ حکوومەتی سووریا بێت و ڕایگەیاند: "بۆ ئاسایشی سنوورەکانمان، و هەروەها بۆ سەقامگیریی هەمیشەیی و یەکپارچەیی سیاسیی سووریا، دەبێ هێزەکانی یەپەگە-هەسەدە داواکارییەکانی رێککەوتنەکانی ۱۰ی ئادار و ۱۸ی کانوونی دووەم بەپەلە جێبەجێ بکەن".

یاشار گولەر وتیشی: سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان لەگەڵ هەسەدە، لەگەڵ حکوومەتی سووریا لە هاوئاهەنگیی نزیکدان.

وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بە پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا کرد و گوتی: "ئەم پڕۆژە مێژووییە، بە هەوڵەکانی سوپاکەمان لە گۆڕەپان و بە دیدگای دەوڵەتیی ژیرانە بەڕێوەدەبردرێ. بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە، دەبێ پەکەکە و گرووپەکانی سەر بە پەکەکە، بەتایبەتی لە سووریا، کۆتایی بە چالاکییەکانیان بهێنن و بە زووترین کات بەبێ مەرج چەکەکانیان دابنێن".

گولەر سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەرەوەی سنووری تورکیا وتی: "تاوەکو بە تەواوی دڵنیا نەبینەوە کە رێکخراوی تیرۆر لەسەر وڵاتەکەمان نابێتە هەڕەشە و تاوەکوو نەگەینە ئاستی پێویست لە ئاسایش، لە چالاکییەکانمان کە پلانیان بۆ دانراوە، بەبێ وەستان بەردەوام دەبین".

News ID 226832

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha