فه‌رمانده‌یه‌کى باڵاى کورد پۆستی جێگرى وه‌زیرى به‌رگریى سووریا وەردەگرێت

دوای ڕێککەوتنی گشتگیری هەسەدە و حکوومەتی سووریا، ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە دوو کەسیان بۆ پۆستی پارێزگاری حەسەکەو  جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاریکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) به‌شارپرێسى ڕاگەیاندووە: "هەسەدە بڕیاریدا چیا کۆبانێ (چیا فورات) کە یەکێکە لە فەرماندە دیارەکانی کورد له ‌ڕۆژئاواى کوردستان، بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاریی بکات".

چیا کۆبانێ یان چیا فورات، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتە، هەندێک سەرچاوەش ئاماژە بەوەدەکەن، چیا کۆبانێ بەرپرسی بەشی هەواڵگریی هەسەدەیە.

حاجى نه‌بۆ که‌ نازناوى (چیا کۆبانێ)ى هه‌یه‌، لەساڵی ۱۹۷۴ لەشاری کۆبانی لەدایکبوە، زمان ‌و ئەدەبی کوردی خوێندوە و لە ساڵی ۲۰۲۲ لە زانکۆی کۆبانێ بڕوانامه‌ى به‌کالۆریۆسى وه‌رگرتووه‌.

چیا کۆبانێ لەساڵی ۲۰۱۵ کە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پێکهێنرا، بووبه‌ یه‌کێک له‌فه‌رمانده‌ دیاره‌کان ‌و فەرماندەیی زۆربه‌ى میحوه‌ره‌کانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش ‌و دوژمنى کردووه‌.

فه‌رمانده‌یه‌کى باڵاى کورد پۆستی جێگرى وه‌زیرى به‌رگریى سووریا وەردەگرێت

News ID 226808

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha