بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومیت ئۆزداغ، سەرۆكی پارتی "زەفەر"ی توركیا، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا دەڵێت: ئەمریکییەکان هێزەکانی سووریای دیموکراتیان هەڵوەشاندەوە، هەندێكیش لە ناوخۆی سووریا یاری ئاگرین دەتەقێنن بۆ ئاهەنگگێڕان بەو سەرکەوتنە.
ئۆزداغ ڕاشیگەیاند، ئەحمەد شەرع لەلایەن ئەمریکاوە ئامادە و پەروەردە کراوە، شەرع لیستی سەرکردە باڵاکانی قاعیدەی لە ئیدلب ڕادەستی ئەمریكییەكان كرد و ئەويش لەناویبردن.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات تەنها یارییەکە کە پێشوەختە رێکخراوە لە بەخشین و وەرگرتن.
Your Comment