ئەمریكا ئامادەیە سەرپەرشتی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ۱۰ی ئازار بكات

یاسر سلێمان، وتەبێژی شاندی دانوستانکاری ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ دیمەشق ئاشكرایدەكات: بڕیارە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا جێبەجێکردنی رێککەوتنی ۱۰ی ئازار دەستپێبکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی شاندی دانوستانکاری ئیدارەی خۆسەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی سووریا ئاشکرای کروو لایەنی ئەمریكی ئامادەیە سەرپەرشتی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ۱۰ ئازار بكات ئەوەش لەسەر داوای ئەحمەد شەرع. 
سلێمان  راشیگەیاند: پابەندین بە سەروەری دەوڵەتی سووریا و چالاککردنی دامەزراوە سەروەرییەکان لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا.
ناوبراو وتیشی: سووریا تەنیا بەرگەی یەک سوپایە دەگرێت كە پێکهاتەی هەمەچەشنی هەبێت، رەنگە ئەفسەری زۆر لە وەزارەتی بەرگری سووریا ببینین ئەوەش بەپێی ئەو لێكگەیشتنانەی پێی گەیشتووین.
سەبارەت بە پرسی سامانە سروشتییەکانیش، لە باکووری رۆژهەڵاتی وڵات، وتى: بۆ هەموو سوورییەكان بەردەست دەبێت لە ڕێگەی دامودەزگاکانی دەوڵەتی سووریاوە، بەشێک لە داهاتەكانیشی بۆ ئەو ناوچانە تەرخان دەکرێت کە لێی دەردەهێنرێت.
هاوكات ئاماژەی بەوەشدا، ناکۆکی زۆر لەگەڵ تورکیا هەیە، جەختی لەسەر خواستی خۆیان كردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکییانە لە رێگەی دام و دەزگاكانی دەوڵەتی سووریاوە.

News ID 226689

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha