بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس له په‌یامێکدا پێشوازی له ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان کرد بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح وه‌ک کۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران (UNHCR) بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ.
ناوبراو له په‌یامه‌که‌یدا راشیگه‌یاندوه: "به‌رهه‌م ساڵح شوێنی فیلیپۆ گراندی ئیتاڵیا ده‌گرێته‌وه، که ئه‌وپه‌ڕی پێزانینی خۆی بۆ سه‌رکردایه‌تی و هه‌وڵه ماندونه‌ناسه‌کانی له پاراستنی په‌نابه‌ران و ئاواره‌کان و خه‌ڵکی بێ ده‌وڵه‌ت ده‌رده‌بڕێت".
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس باسی له‌وه‌شکردوه، به‌رهه‌م ساڵح دوای ئه‌وه‌ی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ساڵانی ۲۰۱۸-۲۰۲۲ کاری کردوه، زیاتر له سێ ده‌یه خزمه‌تی حکومی له عێراق و هه‌رێمی کوردستان کردوه، هه‌روه‌ها ئه‌زمونی سه‌رکردایه‌تی دیپلۆماسی و سیاسی و کارگێڕی باڵای هه‌یه، له‌وانه‌ش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تیه‌کان، له‌گه‌ڵ مافه‌کانی مرۆڤ و دیدگا و ئه‌زمونی مرۆیی، له‌وانه‌ش وه‌ک په‌نابه‌ر، دانوستانکاری قه‌یرانه‌کان و ئه‌ندازیاری چاکسازییه نیشتمانییه‌کان، جگه له‌وانه‌ش دوجار وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ساڵانی ۲۰۰۱ - ۲۰۰۴ و ۲۰۰۹ - ۲۰۱۲، هه‌روه‌ها له‌ساڵانی ۲۰۰۴-۲۰۰۹ وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوکات هاوکات وەک وەزیری پلاندانان له‌ساڵانی ۲۰۰۴-۲۰۰۶ کاریکردوه.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو: به‌رهه‌م ساڵح ڕۆڵی سه‌ره‌کی بینی له ئاوه‌دانکردنه‌وه و بوژانه‌وه‌ی ئابوری عێراق له دوای ساڵی ۲۰۰۳، له‌وانه‌ش دانوستان له‌سه‌ر په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و بانکی نێوده‌وڵه‌تی، له‌ئێستاشدا وه‌ک هاوڕێی باڵا (نا نیشته‌جێ) له سه‌نته‌ری بێلفه‌ر بۆ زانست و کاروباری نێوده‌وڵه‌تی، زانکۆی هارڤارد کێنێدی ئه‌مریکا و وه‌ک هاوڕێی سه‌رکردایه‌تی (نا نیشته‌جێ) له په‌یمانگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنتن دی سی ئه‌مریکا کارده‌کات.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا ڕوونیشیکردۆته‌وه: "به‌رهه‌م ساڵح دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆکی زانکۆی ئه‌مریکی له عێراق، سلێمانی (AUIS)ه و ساڵح خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دکتۆرایه له ئامار و به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ر له ئه‌ندازیاری له زانکۆی لیڤه‌رپولی بریتانیا و به‌کالۆریۆس له ئه‌ندازیاری شارستانی له زانکۆی کاردیف بریتانیا، جگه له زمانی کوردی و عه‌ره‌بی، شاره‌زای زمانی ئینگلیزییه".
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: "په‌رۆشم بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ کارمه‌نده دڵسۆزه‌کانی UNHCR ده‌وڵه‌تان، هاوبه‌شه‌کان، وڵاتانی په‌ناگه‌ی په‌نابه‌ران، و له سه‌روی هه‌موشیانه‌وه خودی په‌نابه‌ران، بۆ جێگیرکردنی پارێزگاری و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی، که له‌گه‌ڵ هیوا و ئاسته‌نگه‌کانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م گونجاو بێت".
شایانی باسە له‌کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، به‌کۆی ده‌نگ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆک کۆماری پێشوی عێراقی به کۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران هه‌ڵبژێردرا و له‌ئه‌مڕۆوه تا پێنج ساڵی دیکه د. به‌رهه‌م له‌و پۆسته باڵایه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
Your Comment