بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح دوای ئه‌وه‌ی به‌کۆی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران هه‌ڵبژێردرا، له په‌یامێکدا رایگه‌یاند: "مایه‌ی شانازیمه که وه‌ک کۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران (UNHCR) هه‌ڵبژێردرام، بۆ خۆم ڕۆژگارێک په‌نابه‌ر بوم و باش ده‌زانم که چۆن پارێزگاری و هاوکاری ده‌توانن ڕێڕه‌وه‌ی ژیان بگۆڕن، ئه‌م ئه‌زموونه‌م هه‌وێنی به‌رنامه‌ی سه‌رکردایه‌تیم ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسۆزی، پراگماتیزم و پابه‌ندبوون به یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه".
ناوبراو وتیشی: "له پێشینه‌ی به‌رپرسیارێتیم، په‌نابه‌ران و ئه‌و که‌سانه ده‌بن که به زۆر ئاواره کراون؛ له ڕێگه‌ی پاراستنی ماف و که‌رامه‌تیان و کارکردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه، تاوه‌کوو ئاواره‌بوون کاتی بێت، نه‌ک چاره‌نووسێکی هه‌میشه‌یی".
به‌رهه‌م ساڵح له په‌یامه‌که‌یدا باسی له‌وه‌شکرد: "له سه‌رده‌مێکدا که ژماره‌ی ئاواره بێئهندازهیه و فشارێکی زۆر له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی هاوکاری مرۆیی هه‌یه، جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانی UNHCR پێویستی به دووپاتکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری، کراوه‌یی و کارایی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌رپرسیارێتییه‌کی هاوبه‌شه، کۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و چاکسازییه گرنگانه‌ی له ساڵانی ڕابردودا ده‌ستیانپێکردوه بۆ به‌هێزکردنی کاریگه‌رییه مه‌یدانییه‌کان و به‌کارهێنانی دروستی سه‌رچاوه داراییه‌کان، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام و هاوبه‌شه‌کانمان له که‌رتی گشتی و تایبه‌ت و ڕێکخراوه خێرخوازکارهکان و له‌م پێناوه‌شدا هاوکاردهبم به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوکاری به‌وانه‌ی زۆرترین پێویستییان پێیه‌تی".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت: "سوپاسی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی و کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌که‌م بۆ متمانه‌پێکردنیان، هه‌روه‌ها سوپاسی فیلیپۆ گراندی کۆمیساری باڵا ده‌که‌م بۆ سه‌رکردایه‌تی کاریگه‌ر و ماندونه‌ناس له‌م ماوه‌یه‌دا که جیهان له‌به‌رده‌م کێشه و گرفتی گه‌وره‌دا بو".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "په‌رۆشم بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ کارمه‌نده دڵسۆزه‌کانی UNHCR ده‌وڵه‌تان، هاوبه‌شه‌کان، وڵاتانی په‌ناگه‌ی په‌نابه‌ران، و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه خودی په‌نابه‌ران، بۆ جێگیرکردنی پارێزگاری و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی، که له‌گه‌ڵ هیوا و ئاسته‌نگه‌کانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م گونجاو بێت".
Your Comment