بەمزووانە ڕێککەوتنی سەربازیی هەسەدە و سوپای سووریا ڕادەگەیێندرێت

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ئاشکرای کرد، ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و دیمەشق نزیكە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن محەمەد عەلی، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات، لە میانی کۆبوونەوەیەکی فراواندا لە شاری تەبقە ڕایگەیاند: ڕاگەیاندنی فەرمی لێکتێگەیشتنی سەربازی لەنێوان حكوومەتی كاتیی دیمەشق و هێزەكانی سووریای دیموكرات نزیکە، دواتر کار لەسەر پرسەکانی دیکە دەکرێت، لەوانە، پەروەردە و ئامادەكردنی پرۆگرامی نوێ.

ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند: ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی هەیە لەسەر سیستەمی ناناوەندی بەتایبەت لە نێوان بەریتانیا و ئەمریکا و فەرەنسا.
حەسەن محەمەد عەلی وتیشی: هێزەکانی سووریای دیموکرات لە چوارچێوەی سێ فیرقەی سەربازی و دوو کەتیبە (یەکێکیان بۆ ئافرەتان) دەمێننەوە.

ناوبراو وتیشی: کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگارەکانی دیمەشق و حمس و حەلەب دەكرێت بۆ تاوتوێکردنی دەسەڵاتەکانی پارێزگارەکان و مۆدێلەکانی ئیدارەی خۆجێی.

حەسەن محەمەد عەلی ئاشکراشی کرد حكوومەتی راگوزەری دیمەشق رەزامەندی سەرەتایی دەربڕیوە لەسەر پێویستیی هەموارکردنەوەی دەستوور.

News ID 226632

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha