«حەسەن محەمەد عەلی» هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (MSD) جەختی کردەوە کە ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم لە ئەنجامی گۆڕانکارییە سیاسی و نێودەوڵەتییەکان و هەروەها پێداویستییەکانی ناوچەوە پێکهاتووە و پێویستە ببێتە بنەمای دروستکردنی سووریایەکی نوێ کە لەسەر بناغەی جیاوازی، بەشداری و هاوکاریی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا دامەزرابێت.
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ئاشکرای کرد، ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و دیمەشق نزیكە.
لە پەراوێزی کۆنفرانسی پارتی کرێکاراندا، شاندی ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک (MSD) لە بەریتانیا لەگەڵ سەرۆکوەزیران کیێر ستارمەر کۆ بووەوە.