بەرەنگاربوونەوەی PKK بەتریلییۆنان دۆلار زیانی لە تورکیا داوە

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی ئاشتی کرد و ڕایگەیاند بە چەککردن و هەڵوەشانەوەی پەکەکە، پرسی تیرۆر بۆ هەتاهەتایە لە ڕۆژەڤی تورکیا نامێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە چوارچێوەی ١٦ھەمین کۆنفرانسی باڵیۆزەکاندا، کورتوڵموش لە ھۆڵی ڕێوڕەسمی پەرلەمان، پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان و باڵیۆزانی یاوەری کرد، لە گوتارێکیدا کە لە دیدارەکەدا پێشکەشی کرد، کورتوڵموش ئاماژەی بەوە کرد کۆنفرانسەکانی باڵیۆزەکان زەمینەی ڕاوێژکاری لە سیاسەتی دەرەوەدا دروست دەکات و، ھیوای بەردەوامبوونی خواست.

کورتوڵموش: بەرەنگاربوونەوەی PKK بەتریلییۆنان دۆلار زیانی لە تورکیا داوە

سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی کورتوڵموش ڕایگەیاند: "پشتیوان بە خودا ئەم پرۆسەیە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێدەھێنرێت. ئەمجارە ئێمە دەیبەینەوە. ئەمجارە تورکیا دەیباتەوە. ئەمجارە ئیمپریالیستەکان و بووکەڵەکانیان نایبەنەوە. بە ھەر شێوەیەک بێت بە پشتیوانی خودا تورکیا دەیباتەوە، گەلەکەمان دەیباتەوە و تیرۆر بۆ ھەتاھەتایە لە ڕۆژەڤی تورکیادا نایھێڵین".

کورتوڵموش: بەرەنگاربوونەوەی PKK بەتریلییۆنان دۆلار زیانی لە تورکیا داوە

کورتوڵموش جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا لە "دیپلۆماسییەتی سەرکردایەتی"دا بووەتە نموونە و وتی: بەرەنگاربوونەوەی PKK بەتریلییۆنان دۆلار زیانی لە تورکیا داوە و "تورکیا بە کەسایەتی بەڕێز سەرکۆمارمان ئەمڕۆ یەکێکە لەو چەند وڵاتەی جیھان کە دیپلۆماسییەتی سەرکردایەتی بە باشترین شێوە جێبەجێ دەکات. ھەموومان دەزانین چۆن چەندین کێشەی سەخت بەھۆی سەرکردە و بەھۆی تایبەوتمەندیی و کەسایەتیی بەھێزی سەرکردەکەوە چارەسەر کراون".

کورتوڵموش: بەرەنگاربوونەوەی PKK بەتریلییۆنان دۆلار زیانی لە تورکیا داوە

ڕاشیگەیاند: "ئیدی تورکیا ناتوانێت شوێنەوار و پاشکۆی ھیچ ناوچە و وڵاتێک بێت، یان وەک 'پاشکۆ'ی ھیچ پەیماننامەیەک بوەستێت. وەک ھەموو کات گوتوومانە، ئاڕاستەی تورکیا نە ڕووی لە ڕۆژھەڵاتە و نە تەنیا ڕووی لە ڕۆژئاوایە".

News ID 226625

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha