نوعمان کورتوڵموش
-
کورتوڵموش:
بەرەنگاربوونەوەی PKK بەتریلییۆنان دۆلار زیانی لە تورکیا داوە
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی ئاشتی کرد و ڕایگەیاند بە چەککردن و هەڵوەشانەوەی پەکەکە، پرسی تیرۆر بۆ هەتاهەتایە لە ڕۆژەڤی تورکیا نامێنێت.
-
کورتوڵموش:
تورکیای بێ تیرۆر پڕۆژەیەکی گشتگیری دەوڵەتە
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند "تورکیای بێ تیرۆر" تەنیا لە چوارچێوەی ئەرکی ئەو کۆمیسیۆنەدا نییە کە لە پەرلەمان پێکهێنراوە، بەڵکو "پڕۆژەیەکی دەوڵەتە". دەشڵێت، داڕشتنی دەستوورێکی نوێ یەکێکە لە ئەرکەکانی ئەم خولەی پەرلەمان.
-
سەرۆکی پەرلەمانی توركیا:
پڕۆسەیەک بەناوی ئاشتی نێوان کورد و تورک لە تورکیا بوونی نییە
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت لە تورکیا پڕۆسەیەک بەناوی ئاشتی نێوان کورد و تورک بوونی نییە و ئەوەی هەیە ئەو رێکخراوە نیازی خۆی بۆ دانانی چەکەکانی راگەیاندووە و پرۆسەی دانوستان نییە.
-
بەهۆی زمانی کوردییەوە داوای دادگایی کردنی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت
کۆمەڵەی هزریی شوێنکەوتوانی ئەتاتورک، سكاڵایان لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تۆمار کردووە ئەوەش بە هۆی خوێندنەوەی هۆنراوەیەک بە زمانی کوردی.
-
سەرۆكی پەرلەمانی توركیا:
ئەمجارە پرسی کورد بە سەرکەوتوویی چارەسەر دەکەین
نوعمان کورتوڵموش ڕایگەیاند ئەمجارە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەردەكەوێت و جارێکی دیکە لە گوند و کوێستانەکانی ئەم وڵاتە و ناوچەیە، دەنگی بۆمببارانکردن نابیستینەوە.
-
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا:
لە تورکیا جگە لە زمانی تورکی، هیچ زمانێکی دیکە وەک زمانی فەرمی قبووڵ ناکرێت
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دووپاتی دەکاتەوە: "چاکسازی یاسایی ناکەین تا پەکەکە و لقەکانی چەک دانەنێن". جەختیش دەکاتەوە، لە تورکیا جگە لە زمانی تورکی، هیچ زمانێکی دیکە وەک زمانی فەرمی قبووڵ ناکەن.