بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژِ هەینی ۱ـی ئایاری ۲۰۲۶، پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە لیستی دەم پارتی، کە هاوکات ئەندامی شاندی ئیمراڵییە، لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی لە زیندانی ئەدیرنە کردووە.
بوڵدان دوای دیدارەکە دەڵێ: "سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاشی ئازیزم لە زیندانی ئەدیرنە کرد. سڵاو و خۆشەویستی بۆ هەمووان هەبوو".
دەمیرتاش لە رۆژی ۴ـی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۶ دەستبەسەرکرا و نۆ ساڵە لە زیندانە و تۆمەتەکانی (تێکدانی یەکڕیزی و یەکگرتوویی دەوڵەت)، (هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوان)، (رێکخستنی خۆپیشاندانی نایاسایی)، (تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ)، (هاندانی خەڵک بۆ یاخیبوون لە دژی یاسا بەرکارەکان) و (پرۆپاگەندەکردن و پەسنکردنی تیرۆر)ی دراوەتە پاڵ.
Your Comment