ڕێژەی بەشدار له  هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێران  گەیشتە ۵۵ لەسەد

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشکرای دەکات بە دەنگدانی گشتی و تایبەتەوە ڕێژەی بەشداری کردن لە هەڵبژاردای پەرلەمانی عێراق ۵۵ لەسەدی تێپڕاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای گەیشتنی ئەنجامی رێژەی ۹۹.۷%ی وێستگەكانی دەنگدانی گشتیی، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: لە كۆی (۲۰.۶۳.۷۳۳)ی دەنگدەر، ژمارەی ئەوانەی دەنگیانداوە گەیشتوەتە (۱۰.۸۹۸.۳۲۷) دەنگدەر، بەمەش رێژەی بەشداری گەیشتوەتە (۵۴%).
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەتدا گەیشتوەتە (۸۲.۵%).
بەگشتی بە دەنگدانی تایبەت و گشتییەوە لەكۆی (۲۱.۴۰۴.۲۹۱) دەنگدەر، (۱۲.۰۰۳.۱۴۳) دەنگدەر دەنگیانداوەو بەمەش ئاستی بەشداری گشتیی (۵۵%)ی تێپەڕاندووە.

News ID 226426

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha