بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی "ڕووداو" ئاماژەی بەوەکرد: "دیاردەی بوونی چەک لەدەستی گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵات لەدوای ساڵی ۲۰۰۳ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە عێراق سەریهەڵدا و لەشەڕی دژی داعشیش کۆمەڵێک گرووپی دیکە دروستبوون".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو: "لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ڕێککەوتووین، کاتێک ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کۆتایی دێت و پەیوەندییەکان دەگۆڕدرێن بۆ پەیوەندیی ئەمنیی دوولایەنە، چی دیکە هیچ پاساوێک بۆ هەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت نامێنێت".
لەبارەی چارەسەری کێشەی چەکداری، سوودانی دەڵێت: "هەرکەسێک چەکی لە دەرەوەی دەوڵەت هەڵگرتبێت، دوو بژاردەی لەبەردەمدا دەبێت، یان تێکەڵ بە دامەزراوە ئەمنییەکان دەبێت، یانیش ڕوو لە کاری سیاسی دەکات".
Your Comment