بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له شاری دهۆک، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی پارتی له‌گه‌ڵ ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی پارێزگای دهۆک کۆ بووه‌وه، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا وتارێکی پێشکه‌شی ئاماده‌بوان کرد و تیشکی خسته سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێکی په‌یوه‌ست به دۆخی ئێستا و ئایینده‌ی هه‌رێمی کوردستان و عێراق.
مه‌سعوود بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ڕایگه‌یاند: "هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌یه‌کی زۆر گرنگه و تێیدا خه‌ڵک بڕیار له چاره‌نوسی خۆی ده‌دات و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت میلله‌ت ئازاد بێت و به ئازادی بڕیاری خۆی بدات، هه‌رچه‌نده به لای پارتییه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆست نییه به قه‌د ئه‌وه‌ی که ده‌مانه‌وێت هێز و ده‌نگی پارتی به هه‌مو لایەک نیشان بده‌ین و به‌و هێز و ده‌نگیشه‌وه به‌رگری له مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و عێراق بکه‌ین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه: "دوای ۲۰۰۳ هه‌وڵماندا پێکه‌وه عێراقێکی نوێ بنیاد بنێین، ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق نوسرا و زۆربه‌ی کێشه‌کان له وێدا چاره‌سه‌رییان بۆ دانرا، پێمان وابو ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستوره جێبه‌جێ بکرێت عێراق له زۆربه‌ی کێشه‌کان رزگاری ده‌بێت، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌ش نه‌کرا، ئێستاش ئومێدمان وایه دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، له‌گه‌ڵ هەندێک لایه‌نی دڵسۆز رێککه‌وتن بکه‌ین و عێراق له‌م میحنه‌ته رزگار بێت".
Your Comment