دۆخی ئەمنیی سووریا پرسی سەرەکی ئێمەیە/ هێزە کوردەکان ناوچە عەرەبنشینەکان چۆڵ بکەن

وەزیری دەرەوەی تورکیا جەخت دەکاتەوە کە دۆخی ئەمنیی سووریا پرسی سەرەکیی وڵاتەکەیە و داواشی کرد هێزە کوردەکانی سووریا بەزووترین کات ناوچە عەرەبنشینەکان چۆڵ بکەن و هەموو گرووپە چەکدارەکانیش تێکەڵ بە سوپای سووریا ببن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی" Ülke TV"  توركیا ڕایگەیاند: گەورەترین مەترسی ئێمە بەردەواميی فراوانخوازیی ئیسرائیلە لە سووریا و لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ ئەمریکییەکان چووینە گفتوگۆوە بۆ ئەوەی ئیسرائیل ناچار بکەین دەستبەرداری ئەو سیاسەتە مەترسیدارە بێت کە دەیەوێت وڵاتانی دراوسێ بە لاوازی و دابەشبوویی بهێڵێتەوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: دۆخی ئەمنیی سووریا پرسی سەرەکی ئێمەیە و لە ئێستادا خەمی سەرەکیمانە، هەموو شتێک کە لەوێ ڕوودەدات ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر یەکپارچەیی خاکەکەمان و ئاسایشی هاووڵاتییانمان هەیە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی: ڕێککەوتنی ۱۰ی ئازاری نێوان هێزەکانی سووریای دیموكرات و حکوومەتی سووریا، کشانەوەی دەستبەجێی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ناوچە عەرەبیەكان لەخۆدەگرێت، ئەمە لە پێشینەی کارەکانمانە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەگەر هەیە چاوەڕوانی سەرهەڵدانی ململانێی زۆر مەترسیدار بکەین ئەگەر یەپەگە لە ناوچە عەرەبییەکان نەکشێتەوە.

هاکان فیدان ئاشکراشی کرد: چاوەڕێین و دەبینین هەندێک گفتوگۆ بەردەوامە، بەڵام هێشتا تەواو نەبوون، پرسی تێکەڵکردنی چەکدارەکانیان لە سوپای سووریا لە گفتوگۆدایە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: لەبارەی پرسی گواستنەوەی دەیرەزوریش بۆ حکوومەتی سووریا تا ئێستا رێککەوتن نەكراوە.

هاکان فیدان ڕاشیگەیاند: دەبینین یەپەگە هەڵوێستێكی توندڕەوانە پیادە دەكات، ئەمە لە بەرژەوەندی ئەوان نییە، دەشڵێت: ئەگەر رێککەوتنەکە شکستی هێنا، ئێمە لەم بابەتەدا هاوکاری راستەوخۆ لەگەڵ سووریادا دەکەین.

هاکان فیدان ئاشکراشی کرد: پلانی ئەوە لە ئارادایە کە بەم نزیکانە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئەنجام بدرێت لە نێوان تورکیا و ئەمریکا و سووریا.

ئێمە چەندین جار رامانگەیاندووە، ئەوەی لە سووریا روودەدات بابەتی ئاسایشی نیشتمانییە بۆ تورکیا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاند: یەپەگە هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ دەستبەرداربوون لەو ئەندامانەی مەترسی لەسەر ئاسایشی تورکیا دروست دەکەن، لە نموونەی چەکدارانی پەکەکە کە لە تورکیا، عێراق، یان ئێرانەوە هاتوون.

ناوبراو دەشڵێت: هەسەدە هیچ گەرەنتییەکیان نەداوە بۆ نەهێشتنی تونێل، سیستەمی مووشەکی، یان ئەو ئەندامانەی تورکیا دەکەنە ئامانج.

News ID 226289

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha