بەیاننامەی پەکەکە لەبارەی پێکدادانەکەی بەرزاییەکانی مەتینا لە دهۆک

بەشی تورکیا- پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە بەیاننامەیێکدا باس لە وردەکارییەکانی پێکدادانەکەی بەرزاییەکانی مەتینا لە دهۆک بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای فەرمیی پەکەکە لە بەیاننامەکەدا دەڵێت: "هێزەکانی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیان بە جموجوڵ بەرەو ناوچەکانی گەریلا کردووە و لەو چوارچێوەیەدا هێرشیان کردووەتە سەر کامپەکانی گەریلا".

باسی لەوەش کردووە، "هێزەکانی هەپەگە و یەژاستار بۆ ئەوەى ئەو هێزانە زیاتر بەرەو پێش نەڕۆن گولـلەى هۆشیارکردنەوەیان تەقاند".

هاوکات ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی ڕایگەیاند، کاتژمێری 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پارتی هێزێکی زۆری سەربازیی بەرەو ناوچەکانی گەریلا لە ئامێدی و مەتینا جووڵاند.

دەشڵێت، "ئەو هێزانەى پەدەکە زرێپۆش، ئامبولانس، حەفارە و ژمارەیێکی زۆر ئۆتۆمبێلی تایبەت بە ناوچە سەختە شاخاوییەکانی تیادایە".

هەپەگە هۆشدار دەداتە پارتی و ڕایگەیاند، "داوا لەو هێزانە دەکەین کە لە پشتەوە خنجەرمان لێنەدەن".

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، "ئەو هێزانە دەیانەوێت بێنە ناو مەیدانەکانی هێزەکانمان لە مەتینا، ئێمە لە بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بە نیازە کوردستان داگیر بکات بەرخۆدان دەکەین، داوا لەو هێزانە دەکەین کە لە پشتەوە خنجەرمان لێنەدەن و خوێنی خۆشک و برا نەڕیژن، بۆیەش داواکەمان ئاراستەی گەل و هێزەکان دەکەین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2262

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha