بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت: "ستایشی ئەو بڕیارە مێژوویەی کۆماری تورکیا دەکەین بۆ پچڕاندنی هەموو پەیوەندییێک و داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی قەوارەی زایۆنی، ئەمە بڕیارێکی مێژووییە".
عەلی قەرەداغی هەڵوێستی ئەردۆغان بە " شەرەفمەندانە " ناوزەد دەکات.
سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان هەروەها لە درێژەی پەیامەکەید داوا لەسەرجەم وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکان دەکات چاو لە تورکیا بکەن و "هەموو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی بپچڕێنن".
Your Comment