کوردپرێس: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە هێرشێکی پەکەکەدا پێنج پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست دا و حەوتی دیکەش بریندرا بوون، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "پێویستە سنوورێک بۆ ئه‌م رەفتارانەی پەکەکە به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى کوردستان دابنرێت و به هيچ شێوه‌يێک ناکرێت بەردەوام بن که بێ پاساو ماوه‌ى سێ ده‌يه‌يه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانى ده‌یکات و بووه‌ته هۆى نه‌هامه‌تیی به‌رده‌وام بۆ هاووڵاتيان".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا بە ئاماژەدان بە بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، "ئه‌وان به‌رده‌وام بوونه‌ته هۆى دروستکردنی کێشە و هيچ رێزێک له ئيداره و ياساکانى هه‌رێمى کوردستان ناگرن و به‌رده‌وام ئارامى و سه‌قامگيريى گه‌ل وڵاته‌که‌مان ده‌خه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌وه.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
به توندى سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌که‌ين که به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ چه‌کدارانى PKK له ناوچه‌ى مه‌تينا له سنوورى ئامێدى کرديانه سه‌ر پێشمه‌رگه و له ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هيد و ژماره‌یێکی ديکه‌ش بريندار بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له که‌سوکارى شه‌هيدان ده‌که‌ين و هاوبه‌شى خه‌ميانين، هيواى زووچاکبوونه بۆ برينداران ده‌خوازين.
دووپاتى ده‌که‌ينه‌وه کە پێویستە سنوورێک بۆ ئه‌م ڕەفتارانەی PKK به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى کوردستان دابنرێت و به هيچ شێوه‌يێک ناکرێت بەردەوام بن که بێ پاساو ماوه‌ى سێ ده‌يه‌يه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانى ده‌یکات و بووه‌ته هۆى نه‌هامه‌تیی به‌رده‌وام بۆ هاووڵاتيان و ڕێگرى له ئاوه‌دانکردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژيان بۆ سه‌تان گوند و دێهاتى کوردستان کردووه.
ئه‌وان به‌رده‌وام بوونه‌ته هۆى دروستکردنی کێشە و هيچ ڕێزێک له ئيداره و ياساکانى هه‌رێمى کوردستان ناگرن و به‌رده‌وام ئارامى و سه‌قامگيريى گه‌ل وڵاته‌که‌مان ده‌خه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌وه.
دووباره داوا ده‌که‌ين و هۆشدارى ده‌ده‌ين که PKK چيتر نه‌بێته هۆکارى ئاڵۆزى و پشێوى، چه‌کدارانى له سنووره‌کانى هه‌رێمى کوردستان دوور بخاته‌وه و ڕێز له قه‌واره و ئيداره و سنووره‌کانى هه‌رێم بگرێت و خاکى هه‌رێمى کوردستان نه‌کاته پێگه‌يه‌ک بۆ هێرشکردنه سه‌ر وڵاتانى دراوسێ و تێکدانى ئارامى و سه‌قامگيرى، حکوومه‌تى فيدراڵى عێراقيش ده‌بێ له‌مباره‌يه‌وه ئه‌رک و به‌رپرسياريه‌تيى خۆى جێبه‌جێ بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment